English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاریگەرى بەستنى دەمامک لەسەر ئافرەتانی دووگیان
2021-05-03 [12:06 PM]

ZNA ــ هەولێر


ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات، بەستنی دەمامك بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن ئافرەتانی دووگیانەوە، كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیان دەبێت.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی جیرۆزتالم پۆست، توێژینەوەكە لەلایەن پسپۆڕەكانی زانكۆی بن گۆریۆن و ناوەندی پزیشكی زانكۆی هاداسا لە ئیسرائیل ئەنجامدراوە، هاوكات گۆڤاری نێودەوڵەتی نەخۆشییەكانی ئافرەتان و منداڵبوون ئەنجامەكەی بڵاوكردۆتەوە.

توێژەرەكان بەراورد كاریان لەنێوان (1800) خانمدا كردووە كە لە نێوان مانگەكانی نیسان و حوزەیرانی (2020)منداڵیان بووە، لەو كاتەدا كە بەستنی دەمامك ناچاری بووە.

لیستی ئەو ئافرەتانە بەراورد كراوە بە كۆمەڵێك ئافرەتی دیكە كە لەهەمان كاتدا و لە ساڵی (2019) منداڵیان بووە، لەگەڵ كۆمەڵێك ئافرەتی دووگیانی تر كە لە ساڵانی پێشتر بە دیاریكراوی لە (2011)وە منداڵیان بوبوو.

لیۆر فریدرێش سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە باس لەوە دەكات لە نەخۆشخانە و تاقیگە پشكنین بۆ ئەو كەسانە كراوە، ئەوانەی گروپی یەكەم رێژەی هیمۆگلۆپین بەرزبووە، بەڵام پەڕەكەكانی خوێنیان نزم بووە، بەڵام لای گروپی دووەم ئەنجامەكان بەپێچەوانە بووە.

سەبارەت بەو پشكنینانەی لە نەخۆشخانە كراوە، ئەوانەی پێش بەستنی دەمامك منداڵیان بووە، رێژەی لەدایكبونی منداڵی پێشوەخت و خوێن بەربونی دوای منداڵبوون لایان زۆر كەبووە، بەڵام ئەوانەی لە كاتی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا بونەتە دایك، زیاتر منداڵی پێشوەختی تێدابووە و بەشێكیان دوای لەدایكبونی منداڵەكەیان توشی خوێن بەربوون بوون.





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad