English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکوومەتی هه‌رێم دەستی بە درووستکردنی ئەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران کردووە
2021-05-03 [10:54 AM]

ZNA-هەولێر


بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی داراییی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، داوا لە سەرجەم فەرمانگەکان کراوە کە لە ڕێگەی فۆرمێکەوە داتا و زانیارییان لەبارەی فەرمانبەرانەوە بۆ ڕەوانە بکەن، بۆ ئەوەی ئەژماری بانکی بۆ ھەموو فەرمانبەران بکرێتەوە. ئەندامێکی لیژنەی داراییش رایده‌گه‌ێنێت، ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە و سوودی زۆریشی ھەیە بۆ سیستەمی بانکی کە بە ئەلکترۆنی دەکرێت و ھەموو زانیاریی فەرمانبەران لەو ئەژمارە بانکییەدا دەبێت بە پاشەکەوتی مووچەکەشیانەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نووسراوێکی بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە بەستراو و نەبەستراوەکانی سەر بە وەزارەتەکان ناردووەو تێیدا ھاتووە: داوا دەکەین داتا و زانیاری لەسەر گشت فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکەن بۆ ئەوەی ئەژماری بانکییان بۆ بکرێتەوە، ئەوانەی تا ئێستا بۆیان نەکراوەتەوە، ئەمەش بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی ژمارە 4ی ساڵی 2020 ماددەی 13، برگەی یەکەم.

فۆرمێکی تایبەتیش ئامادە کراوە کە پێویستە فەرمانبەران ھەموو زانیارییەکان لەو فۆرمەدا بنووسن بۆ ئەوەی بتواندرێت لەو ڕێگەیەوە ئاگاداری گشت زانیارییەکان بن.





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad