English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەبار یاوەر: بڕیاردرا بۆشاییە ئەمنییەکان بە ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپا پڕبکرێنەوە
كۆبوونەوەی دوێنێ شەو لەبەغدا
2021-05-03 [11:06 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، شەوی رابردوو بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامداوە سەبارەت بە ھەڕەشە جیددییەکانی داعش و بڕیاردراوە بۆشاییە ئەمنییەکان بە ھاوبەشی پڕبکرێنەوە.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە فەریق جەبار یاوەر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە '' لە بەغدای پایتەخت لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، فەریق جەمال ئیمنکی بەشداربووین لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی سەبازیی و ئەمنی کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سەرپەرشتی کرا بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری، ناوخۆ و دارایی لە حکوومەتی فیدراڵی".

یاوەر گوتیشی، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەو ھەڕەشە جیددییانەی داعش کە لە ماوەی رابردوو بەھۆی بۆشایی ئەمنی و سەربازییەوە دروستیان کردبوو کە بووە ھۆی شەھیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای ۱٠ی وەزارەتی پێشمەرگە و سەربازانی وەزارەتی بەرگری لە حکوومەتی فیدراڵ.

بەپێی بڵاوکراوەکەی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە،  ''بڕیاردرا بە زیاتر چالاککردنی ھەماھەنگی و کارە ھاوبەشەکانی لیژنە ھاوبەش و تیمە ھاوبەشەکانی نێوان سوپا و ھێزەکانی پێشمەرگە لە سەنتەرە ھاوبەشەکانی نێوانمان و پڕکردنەوە بۆشاییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییە ھەواڵگریەکان تا رێگربین لە دووبارەبوونەوەی کاری لەوجۆرە و زیاتر پتەوکردنی پشتێنە ئەمنییەکان و زیادکردنی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانمان''.

 





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad