English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌نها دوو له‌سه‌دی دانیشتوانی هیندستان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌، ڤایرۆسه‌كه‌ بەفراوانی بڵاودەبێتەوە
2021-05-03 [12:09 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئامارەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هیندستان لەهەڵکشاندایە، ڕۆژی یەکشەممە بەرزترین ژمارەی مردن لەو وڵاتە تۆمار کرا، نزیکەی 3700 کەس لە 24 کاتژمێردا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 390 هەزار تووشبوونی نوێ لەیەک ڕۆژدا ڕوویداوە، ئامارەکان دەڵێن لەکۆی 1.3 ملیار سەرنشینی هیندستان تەنها ٪٢ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە کوتراون .

لەگەڵ ئەوەشدا هیندستان لە ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ولایەتەکان بەردەوامە، هەرچەندە دادگای باڵا بەتووندی هێرشی کردە سەر کۆمسێۆنی هەڵبژاردن، کە نەیتوانیوە کۆڕ و کۆبوونەوە سیاسیەکان ڕاگرێت و پێشێلی ڕێنمایەکانی کۆڤید-19یان کردوە.

سەرۆکی دادگای باڵا سانجیب بایرجی کۆمسێۆنەکەی بە "تانها بەرپرس" تاوانبار کرد لەبەرزبوونەوەی تووشبوون بە کۆڤید-19، ئەو نەخۆشیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکاریەتی.

لەکاتێکیشدا پەیمانگای ڤاکسینەکانی هیندستان بەرهەمهێنەری زۆرترین ژمارەی ڤاکسینە لەجیهاندا، بەڵام ئامارەکان دەڵێن لەکۆی 1.3 ملیار سەرنشینی هیندستان تەنها ٪٢ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە کوتراون .

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دەوڵەت تەمەنی ئەوکەسانەی دیاریکرد کەدەتوانن ڤاکسین وەرگرن و ڕایگەیاند لە 18 ساڵ بەره‌وژوور بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، بەڵام زۆر لەپێگەکان بڵاویانکردەوە کە ڤاکسینی پێویست ئامادە نییە. زۆر لە هندیەکان ئادار پووناوالا سەرۆکی جێبەجێکاری پەیمانگای (سیرۆمـ)یان توومەتبارکرد بە کەوتنەوەی ئەو کەلێنە.

بەڵام لەچاوپێکەوتنێکدا بۆ ڕۆژنامەی تایمزی به‌ریتانیا پووناوالا وتی "ئاستی ڕق و شەڕەنگێزی وینەی نییە، من لەخزمەتکردن بەردەوام دەبم ودەبێت ئەم دۆخە بگۆڕێت، هەمووشتێک کەوتۆتە سەر شانی من بەڵام بەتەنها ناتوانم ئەنجامی بدەم، کەس پێشبینی نەدەکرد دۆخەکە بەم شێوەیە بێت".

دوای ڕەخنە تووندەکان ڕۆژی شەممە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ملیاردێر پووناوالا تەمەن 40 ساڵ ڕایگەیاند ئەو بەرەو هیندستان دەگەڕێتەوە و وتی "کۆبونەوەی سەرکەوتووم لەگەڵ کۆمپانیاکان و خاوەن بەرژەوەندیەکان لە به‌ریتانیا ئەنجامداوە، ڤاکسینی (ئاسترازێنیکا) لەهیندستان لەبێۆن دروست دەکرێت و لەهاتنەوەمدا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا خۆم سەرپەرشتی دەکەم".

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە حکومەتی هیندستان هەڕەشەکانی بەهەند وەرگرتوە و لەکاتی گەڕانەوەی سەرۆکی پەیمانگای ڤاکسینەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەپارێزرێت.

پووناوالا وتی وەک نیازپاکیەک پەیمانگای سیرۆم نرخی ڤاکسینەکان دادەشکێنێت، وتیشی دەبێت ڤاکسین ژیانی زۆر بپارێزێت.

لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرۆکی کارمەندانی بەرێوبەرایەتی سەرۆک جۆ بایدن ، ڕۆلان کلاین بۆ تۆڕی (CBC) لە بەرنامەی Face the Nationدا وتی ئێمە یارمەتی خێرا بەهیندستان دەگەێنین. بەڵام ڕۆژی هەینی کۆشکی سپی ڕایگەیاند لەڕۆژی سێشەممەوە وڵاتەیەکگرتوەکان گەشتی هاتن لە هیندستانەوە ڕادەگرێت بۆ ڕێگری لە بلاوبوونەوەی نەخۆشیەکە.

ولاتەیەکگرتوەکان 2 فرۆکەی بارهەڵگری سەربازی یارمەتی گەیاندە هیندستان ، بریتیە لە پێداویستی تەندروستی، لەوانە بوتڵی ئۆکسجین و دەمامکی جۆری N-95 و پشکنینی خێرا بۆ ڤایرۆسەکە.

تایوان ڕایگەیاند یارمەتی گەیاندۆتە هیندستان لەوانە ئۆکسجین کە زۆر پێویستە.

 

voa





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad