English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت
2021-05-03 [12:38 PM]

ZNA- ھەولێر 



وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری خەرجکردنی پارەی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ی مامۆستایانی وانەبێژی دەرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ٣/٥/٢٠٢١، بە فەرمانێک کە وێنەیەکی دەست (ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس) کەوتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان فەرمانی کردووە بە گەنجینەکان پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ خەرج بکرێت.

لە فەرمانەکەدا ھاتووە: "پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ بە ھەمان میکانیزمی مانگی ١١ی ٢٠٢٠ خەرج بکرێت".

بەپێی بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروو بەکالۆریۆس، ٣٠٠ ھەزار دینار بۆ ھەر مانگێک خەرج دەکرێت، بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش، ٢٥٠ ھەزار دینار خەرج دەکرێت.

لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ١٨ ھەزار وانەبێژ ھەن و شایستەی داراییان پێ دەدرێت.
 





ئەم هەواڵە 1303جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad