English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی فورات له‌لایه‌ن توركیاوه‌ كه‌می كردوه‌ كێشه‌ی كاره‌با و ژینگه‌یی دروست كردوه‌
2021-05-03 [12:48 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

«بێریڤان حەسەن» ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) و هاوسەرۆکی ئەو حزبە لە ناوچەی فۆرات لە رایگه‌یاند، بۆ ماوەی سێ مانگە کە دەوڵەتی تورکیا ئاوی بەسەر دانیشتووانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا بڕیوە و مۆڵەت بە هاتنی بەشە ئاوی سووریا بە ڕووباری فۆرات نادات. ئەم هەڵمەتەی تورکیا جیا لە هەڕەشەی مرۆیی بووەتە هۆی هەڕەشە لەسەر ژینگە بەتایبەت کە وەرزی هاوین نزیکە.

باسی له‌وه‌ كرد، هاتنەخواری ئاستی ئاوی فۆرات بووەتە هۆی ئەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا تووشی کێشە بێت و ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا تا ئاستێکی بەرچاو دابەزیوە.

ئەندامەکەی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک وتیشی، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و سووریا دەبێت تورکیا مۆڵەت بدات 500 مەتری سێجا لە چرکەدا ئاو بگاتە سووریا بەڵام ئەم ڕێژەیە ئێستا زۆر کەمتر بووەتەوە و بە ئاوڕدانەوە لە دۆخی نالەبارەی ئابوورییی خەڵکی سووریا ژیانیان زۆر بۆ دژوار بووەتەوە.

بێریڤان حەسەن ئاشکراشی کرد، بۆ ماوەی سێ مانگە تورکیا ئاوی فۆراتی داخستووە و لە ئێستادا بەرهەم هێنانی کارەبا گەیشتۆتە کەمتر لە 6 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و تاریکی ناوچەکەی داپۆشیوە.

بەپێی ڕێککەوتنی ساڵانی پێشوو کە لەنێوان حکوومەتی تورکیا و دەوڵەتی سووریا کراوە، دەبێت تورکیا مۆڵەت بدات 500 مەتری سێجا لە چرکەدا ئاو بگاتە سووریا بەڵام ئەم ڕێژەیە ئێستا زۆر کەمتر بووەتەوە و بە ئاوڕدانەوە لە دۆخی نالەبارەی ئابوورییی خەڵکی سووریا ژیانیان زۆر بۆ دژوار بووەتەوە.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad