English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ دۆخى پێشمه‌رگه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌
2021-05-03 [01:19 AM]

ZNA-هەولێر


نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/5/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ليژنه‌ى باڵاى ڕێكخستنه‌وه‌ و يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى پێشمه‌رگه‌ و دوايين پێشهاته‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش و مه‌ترسييه‌كانى، هه‌وڵه‌كانى ڕێكخستنه‌وه‌ و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌مى، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوكاريى و پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان، كه‌موكووڕى و پێداويستييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و چۆنيه‌تيى چاره‌سه‌ركردنيان، هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ فيدراڵييه‌كانى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌تايبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى مادده‌ى 140ى ده‌ستوور، تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌، سه‌رۆكى ئه‌ركان، ئه‌ميندارى گشتيى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، سه‌رپه‌رشتيارانى هێزه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتاى پێشمه‌رگه‌ و بڕيارده‌رى ليژنه‌كه‌ ئاماده‌ى بوون، بڕيار درا لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى ديكه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ليژنه‌كه‌ زياد بكرێن و پێويستييه‌ به‌په‌له‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ هێڵه‌كانى پێشه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش دابين بكرێن و له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌ عێراقييه‌كان كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بۆشاييى ئه‌منيى نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ فيدراڵييه‌كان پڕ بكرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad