English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... 22 هاوپه‌یمانی بۆ ركابه‌رییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تۆمار كراون
2021-05-03 [03:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌و وادەی بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی و قەوارە سیاسییەکان و کاندیدان بۆ بەشدارییکردنی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی په‌رله‌مانی عێراق كۆتاییهات، 126 قه‌واره‌ی سیاسی و 22 هاوپەیمانی تۆمارکراون، لای خۆیه‌وه‌ پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاندوه‌ کە بەشێوەی لیستی سەربەخۆ بە ٥٥ کاندید بەشداریی لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن.

دوای ئەو وادەیەی کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی و قەوارە سیاسییەکان و کاندیدان بۆ بەشدارییکردنی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە کۆتاییهات کە بڕیارە هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت، دیارترین هاوپەیمانییە سیاسییەکان لە عێراق کە لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمارکراون، بریتین لە ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانیی بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم، هاوپەیمانیی تەقەدومی وەتەنی بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبووسی، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی، هاوپەیمانیی عەزمی عێراق بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر، هاوپەیمانیی وەتەنییە بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەللاوی و هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکووک بە سەرۆکایەتی راکان جبووری.

پێشتریش بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، خەسره‌و گۆران رایگەیاندبوو، کە بەشێوەی لیستی سەربەخۆ لە ١١ پارێزگای عێراق لەسەر ئاستی ٣٠ بازنە و بە ٥٥ کاندید بەشداریی لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن و ناوی کاندیدەکانیان رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە.

بەگوتەی گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای، لەگەڵ کۆتاییهاتنی وادەی تۆمارکردن، ١٢٦ قەوارەی سیاسیی بە هەزار و ٦٣٤ کاندید و ٢٢ هاوپەیمانی بە هەزار و دوو کاندید هەروەها ٨٨٧ کەس بەشێوەی سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشداییکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا تۆمارکردووە کە کۆی گشتیی کاندیدان دەکاتە سێ هەزار و ٥٢٣ کەس و دوای وردبینیکردن لە لیستی ناوی کاندیدان لەلایەن کۆمیسیۆنەوه‌، لیستی کۆتایی ناوەکان ئاشکرا دەکرێت.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا ئەنجام بدرێت کە تیایدا ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ ھەزار و ٣٧٥ دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.

 

AA





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad