English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ھەواڵی گۆڕینەوەی زیندانیانی لەگەڵ ئەمریکا بەدرۆ دەخاتەوە
سەعید خەتیب‌زاده
2021-05-03 [07:17 AM]

​ZNA- هەولێر


سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بابەتی زیندانیان بابەتێكی مرۆیی بووە و هەمیشە لە ئەجێندای ئێراندا بووە.

خەتیب‌زادە دەڵێت جیا لە دانوستان و رێوشوێنەکانی دیکەی تایبەت بە رێككەوتنی ئەتۆمی، ئەم پرسەش رێگای تایبەت بەخۆی ھەیە و بەدواداچوونی بۆ كراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: بابەتەكە ھێشتا بەدواداچوونی بۆ دەكرێت، بەڵام ڕاپۆرتی گۆڕینەوە لەسەرچاوە ئاگادارەکانەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.

پێشتر چەند سەرچاوەیەكی ھەواڵی بڵاویانكردبووەوە كە بریارە 8 زیندانی لەنێوان ئێران و ئەمریكا بگۆڕدرێنەوە ئەمریکاش ٧میلیار دۆلار پارەی بلۆکە کراوی ئێران ئازاد بکات. بەڵام نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی، هەواڵی ئازادکرانی پارەی ئێران لە بنەڕەتڕا هەڵبەستراوە.  





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad