English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ خانمە ئەکتەر بەشداری لە فیلمێکی نوێی دیزنیدا دەکەن
2021-05-03 [03:23 AM]

ZNA – هەولێر


سێ خانمە ئەکتەر بەشداری لە فیلمێکی نوێی کۆمپانیای دیزنی دەکەن کە بەناوی Disenchanted دەکەن.

ئەم بەرهەمە تەواوکەری فیلمی سینەمایی Enchanted یە و هەریەک لە مایا رۆدۆلف، ئیڤێت نیکۆل براون و جیما مایس رۆڵی تێدا دەگێڕن.

بڕیارە لەم بەرهەمە سینەماییەدا ئەو سێ ئەکتەرە رۆڵی کەسانی شەڕانگێز بگێڕن و هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی رۆڵەکەیان ئاشکرا نەکراوە.

فیلمی Enchanted لە 2007 بەشێوەی لایڤ ئەکشن بەرهەمهات، تێیدا باس لە خانمێک لە نیۆیۆرک دەکات.

بڕیارە ئادەم شانکمان کاری دەرهێنان بۆ ئەم بەرهەمە سینەماییە بکات و کاری وێنەگرتنی لەم مانگەدا دەستپێبکات.
 





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad