English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاوەکو ئێستا 76 هەزار ڤاکسین بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە
2021-05-04 [09:31 AM]

ZNA ــ هەولێر


تاوەکو ئێستا 76 هەزار قورچکە ڤاکسین بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە

دوێنێ کاژێر 06:55

سیروان عەباس

زیادی بکە بۆ لیستی دڵخوازەکانم

تەندروستیکوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەنتەرێکی دابەشکردنی ڤاکسین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەنتەرێکی دابەشکردنی ڤاکسین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نیشانەکردن ڤاکسینی کۆرۆنا

A+A-

 

رووداو دیجیتاڵ

 

سەرۆکی لیژنەی کڕینی ڤاکسین لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 76 هەزار قورچکە ڤاکسین بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە کە دەکاتە 13%ی ئەو ڤاکسینانەی حکومەتی عێراق کڕیونی.

 

د. ئارام رۆستەم، سەرۆکی لیژنەی کڕینی ڤاکسین لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا 76 هەزار قورچکە ڤاکسین لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان نێردراون کە لە جۆرەکانی سینۆفارم، فایزەر و ئەسترازێنیکان و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بارێکی دیکەی ئەسترازێنیکاش بگات.

 

دکتۆر ئارام رۆستەم ئاماژەی بەوە کرد "ئەو ژمارە لە قورچکە ڤاکسین 13%ی کۆی ئەو قورچکە ڤاکسینانەیە کە حکومەتی عێراق بە گرێبەست کڕیونی".

 

لەبارەی ڤاکسینی بەردەستیش، سەرۆکی لیژنەی کڕینی ڤاکسین لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد "ئێستا سینۆفارم بەردەستە، بۆ وەرگرتنی هاونیشتمانیان دەتوانن بە ئۆنلاین فۆڕم پڕبکەنەوە و دواتر بە نامەیەکی تایبەت رۆژی وەرگرتنەکەی پێدەگوترێت".

 

پێشتر بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، پشکی هەرێمی کوردستان لە ڤاکسینی کۆرۆنا بەپێی جۆرەکان دەگۆڕێت و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2022 دەبێت 70%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ڤاکسینیان وەرگرتبێت.

 

د. رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەشت سەنتەری وەرگرتنی ڤاکسینیان هەیە و هەفتەیەک ڤاکسین بۆ شەش سەنتەر دێت و هەفتەی دواتر بۆ دوو سەنتەرەکەی دیکە دێت.

 

سەرەتای ئاداری ئەمساڵ یەکەم باری ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە هەرێمی کوردستان و هاونیشتمانیان هەرسێ جۆری ڤاکسینەکە (فایزەر، ئەسترازێنیکا و سینۆفارم)یان وەرگرتووە.

 

د. رەهێڵ فەرەیدوون گوتیشی "ئەو پشکەی بەر ئێمە دەکەوێت لە جۆرێک ڤاکسینەوە بۆ یەکێکی دیکە جیاوازە، بە نموونە لە ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری ئەسترازێنیکا پشکی هەرێمی کوردستان لە 12%ی کۆی ئەو بەشەی دەگاتە عێراق کەمتر بووە، هەرچی پشکی هەرێمی کوردستانە لە ڤاکسینی جۆری فایزەر، زۆر کەمترە لەو رێژەیە".

 

سەبارەت بە جیاوازییەکان ئەو بەرپرسە لە وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستیی عێراق بەپێی رێژەی دانیشتووان و رێژەی تووشبوون دیاریی دەکات.

 

د.رەهێڵ فەرەیدوون ئاماژەی بەوەش کرد "بەپێی ستاندارد و بڕیارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێژەی 20%ی دانیشتووان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت، لە ساڵی 2022ش دەبێت رێژەی 50%ی دانیشتووان ڤاکسینیان وەرگرتبێت".





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad