English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆڵی ڕۆشنبیر لە هۆشیارکردنەوەی تاک و کۆمەڵدا
2021-05-04 [08:50 AM]

نوسینی : عەلی چیایی


رۆشنبیر بوون پرۆسەیەکی سەردەمانە و پێشکەوتنخوازانەیە کە لە نوخبەیەکی رۆشنبیرەوە پێشکەش بە کۆمەڵگا دەکرێت و بە هۆیەوە دونیابینێکی دیکە و ژیانێکی نوێ پێشنیار دەکرێت. ڕۆشنبیر ئەو کەسەیە تێگەیشتنەکانی زادەی عەقڵە و کۆت و زنجیرەکان دەشکێنێت و هەست و سۆزی لاوەکی دەخاتە سەر بەرژوەندیە گشتیەکان، چونکە بەلای ئەو خەمی گشتی لەسەرووی خەمی تایبەتیە، نەوەک وەکو هەندێ کەسی بەناو رۆشنبیر لە پێناو مەرامە گڵاوەکانی بچێتە سەر مەوجی خەڵک و هاندانیان بدات دژی دامەزراوەکانی حکومەت. پێویستی ڕۆشنبیر ئەکرێت لەوەدا ببینین لە کۆمەڵگەیەکی بێ ڕۆشنبیر و ڕەوتی ڕۆشنبیری کۆمەلگەیەکی مردووە و دەخوڵقێنیت و توانای گەشەکردنی قەتیس دەبیت، هەر بۆیە مێژووی مرۆڤایەتی لەو کاتە شانازیەکانی دەنووسێتەوە کە کۆمەڵگایەک ئارەزووی ڕۆشنبیری هەبێت و قەدری ڕۆشنبیرەکانی بزانێت بە پێچەوانەوە هەموو ئەو کۆمەڵگە دواکەتووانەی دوژمنی ڕۆشنبیرەکانیان بوون لەو زەلکاودا نوقم بوون و باجی کردەوەکانیان داوە. سوودەکانی ڕۆشنبیری بەسەر کۆمەڵگادا لە ژمارەدا ناهێن، بەڵام ئەتوانین بەکورتی بڵێین کۆمەڵگایەک ڕۆشنبیری تێدا باڵادەست بێت ئەوا (کۆمەڵگایەکی زیندووە، دژی تاریکیە، ئازادیخوازە، مرۆڤدۆستە،خاک پارێزە، هاورێی ژینگە و پرسە گرینگەکانی گەردوونە، رێز لە بەها نیشتمانیەکان ) دەگریت. لە ڕاستی دا هۆشیاری تاکەکانی کومەڵگە پێویستێکی گرینگە بۆ ئەوەی باش لە خراپ ، جوان لە ناشیرین جیابکرێتەوە بە پلەی یەک ئەوە ئەرکی ڕۆشنبیرە بەو ئەرکە پیرۆزە هەڵسێت هەرچەن لەم سۆنگەیەوە کاری باش کراوە و خەڵکیش هۆشیارە، بەڵام گرینگە ئەو پڕوسەیە بەردەوامی هەبێت بۆ ئەوەی کەسانێکی تێکدەر هیچ کاتێک نەتوانن خەڵک بۆ مەرامە پیسەکانیان بەکار بهێنن، ئەوەی جارێکی تر بیرتان دەخەمەوە کە پێویستە نوخبەی ڕۆشنبیر ڕۆڵ ببینن لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە کەسانیک کە بەناوی جیا جیاو دوور لە هەموو بنەما و بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی هەوڵ بۆ ئاراستەکردنی خەڵک دەبەن بە شێوازێکی نا تەندرووست یان سواری شەپوڵی نارەزاییەکان دەبن لە پێناو ئەجێنداو مەرامی کەسی و شەخسی خۆیان.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad