English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: لە جووڵانی هێزی دەریایی ئێران نیگەرانین
جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا
2021-05-04 [10:25 AM]

ZNA- هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا نیگەرانیی ئەم وڵاتەی لە جووڵەی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە دەریاکانی نێودەوڵەتیدا دربڕی.

گوتەبێژی وزارەتی بەرگریی ئەمریکا، دەڵێت، لمبارەیەوە ئێرانیان ئاگادار کردووەتەوە.

جۆن کێربی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی لەگەڵ رۆژنامەنووساندا رایگەیاند، ئەمریکا لە چۆنییەتی چالاکیی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران نیگەرانە و ئەو نیگەرانییەشییان گەیاندووەتە بەرپرسانی ئێران.

بە گوتەی جۆن کێربی، هێڵی پەیوەندیی لە نێوان کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئێران لە ئاوەکانی کەنداو بەردەوامە، بەڵام کەشتییەکانی سوپای پاسداران مەودای ئەمنیی نێوانیان لەبەرچاو ناگرن.





ئەم هەواڵە 91جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad