English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. ئه‌مشه‌و ئیتیحاد مه‌یدانی جه‌نگی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌بێت
2021-05-04 [10:24 AM]

ZNA - ھەولێر


 

یانەی مانچێستەر سیتی بەدوای نووسینەوەی مێژووییەکی نوێدا دەگەڕێت و دەیەوێت بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بگاتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کاتێک لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتاییدا بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان یارییدەکات.

یارییەکە کاژێر 22:00 لەسەر یاریگەی ئیتیحاد دەکرێت، مان سیتی لە یاریی چووندا بە 2-1 لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە یانە فەرەنسییەکەی بردووەتەوە، ئەمە جاری دووەمە مان سیتی لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ یارییدەکات، دوای ئەوەی وەرزی 2016-2015 دوای سەرکەوتنی بەرامبەر پاریس سانجێرمان گەیشتە قۆناخەکە و پاشان لەسەر دەستی ریال مەدریدی ئیسپانی ماڵئاواییکرد.

پاریس سانجێرمان سەرەڕای دۆڕانی لە یاریی چووندا، نایەوێت دەستبەرداری خەونی گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بۆ جاری دووەم لەسەریەک ببێت، هەرچەندیش کە دەزانێت ئەرکی لە یارییەکەدا ئاسان نییە.

ئەمە جاری سێیەمە هەردوو یانە لەسەر ئاستی پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، دوای ئەوەی لە وەرزی 2009-2009 لە قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی یەکێتیی ئەوروپا یەکسانبوون، پاشان لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگی وەرزی 2016-2015 جارێکی دیکە بەرامبەر یەکدی یارییانکردەوە، لە یاریی چووندا هەردوولا بە 2-2 لە یاریگەی پارک دی پرێنس یەکسانبوون، دوای ئەوەش لە یاریی گەڕانەوەدا مان سیتی لە یاریگەی خۆیدا بە 1-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی.

پێچەوانەی پاریس سانجێرمان کە زیاتر پشت بە نەیمار، ئێمباپێ و دیماریا دەبەستێت، یانەی مانچێستەر سیتی بەوە بەنێوبانگە کە بە کۆمەڵ یارییدەکات و یەکێک لە خاڵە هەرە کاریگەرەکانیش بۆ سەرکەوتنی یانەکە لەماوەی رابردوودا ئەو شێوازی یارییکردنەیەتی کە گواردیۆلا پشتی پێدەبەستێت.

لەبارەی یارییەکەوە پێپ گواردیۆلا گوتی " یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی هەمیشە قورس بووە، قورسترە لە یاریی کۆتایی، پێویستە لەسەرمان هەستەکانمان کۆنتڕۆڵ بکەینم، بۆ ئەوەی ئەوە بکەین کە پێویستە بیکەین ".

راهێنەرە ئیسپانییەکە زیاتر گوتی " دەبێت بەتەواوی خۆمان پێشانبدەین و شەڕ لەگەڵ تۆپ بکەین و بەبێ تۆپیش زۆرباش بین، چونکە دەزانین کە رکابەرەکەمان مەترسیدارە و خاوەنی هێرشبەری بەهرەمەندە، لە یەک تۆپدا دەتوانن ببەنەوە، بەڵام ئێمە بەتەواوی ئامادەین".

گواردیۆلا بەوەوە بەنێوبانگە کە هەمیشە لە یارییەکاندا پشت بە کۆنتڕۆڵی تۆپ دەبەستێت، بۆ یارییەکەی ئەمشەویش ئەوە پلانی سەرەکی راهێنەرەکە دەبێت.

ئەوەی تایبەتە بە پاریس سانجێرمان، ئەوەیە کە تاوەکو پێش یارییەکە بەتەواوی بەشداریکردنی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەکە یەکلایی نابێتەوە، دوای ئەوەی لە یاریی رابردووی یانەکەیدا لە خولی فەرەنسا یاریی نەکرد و لە دوایین مەشقەکانی یانەکەیشدا بە تەنیا راهێنانی کردووە، ئەمەش مەترسیی زۆری خستووەتە دڵی هاندەرانی یانە فەرەنسییەکە.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پاریس سانجێرمان بەر لە یارییەکە گوتی " لەرووی تەکتیکی و هزرییە تیپەکە زۆرباش بۆ ئەنجامدانی جەنگێکی نوێ ئامادەیە، بیرۆکەی تۆپی پێ پێشاندەدات کە کێ شایستەی ئەوەیە بگاتە یاریی کۆتایی ".

پاریس سانجێرمان هەرگیز لە مانچێستەر سیتیی نەبردووەتەوە، بەڵام بردنەوەیان لە بارسێلۆنا و سەرکەوتنیان بەرامبەر بایرن میونشن، ئەو یانەیەی زیاتر لە چاوی هەموواندا گەورەکرد و وەک یانەیەکی رکابەر سەیر دەکرێت، بۆیەش پێناچێت و نەیمار و هاوڕێکانی، ئەمشەو بە ئاسانی بەرامبەر مانچێستەر سیتی خۆی بەدەستەوەبدات.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad