English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤاکسینی جۆنسنیش له‌ یه‌كێك له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كان دوور خرایه‌وه‌
2021-05-04 [12:26 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دانیمارک ڕایگەیاند ڤاکسینی جۆنسن ئه‌ند جۆنسن لە هەڵمەتی کوتانی هاوڵاتیانی وڵاتەکەدا دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکارناهێنێت، وتیشی، نیشانەی مەترسیداری هه‌یه‌ لەوانەش جەڵتەی خوێن.

به‌رپرسانی تەندروستی دانیمارک لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، لە دەرەنجامدا بۆمان دەرکەوت کە سوودەکانی بەکارهێنانی ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسن لە مەترسی ئەگەری نیشانەکانی بەرزتر نیە لەو کەسانەدا کە وەریدەگرن.

وتیشی، بۆیە به‌رپرسانی تەندروستی دانیمارک بەردەوام دەبن لە هەڵمەتی کوتانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەبێ بەکارهێنانی ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسن."

بەم بڕیارە، دانیمارک دەبێتە یەکەمین ئەو وڵاتانەی کە بڕیاری بەکارنەهێنانی ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسنیانداوە، ئەمەش لەکاتێکدایە دانیمارک پێشتر مۆڵەتی بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی نەداوە و لە مانگی چوارەوە هەڵسەنگاندن بۆ ڤاکسینەکە دەکرێت.

بەپێی دوایین داتاکان، تاوەکو ئێستا دانیمارک لە کۆی 5,8 ملیۆن دانیشتووەکەی لە سەدا 11,5 کەس هەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە و لە سەدا 23,4 یش یەک ژەمیان وەرگرتووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad