English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
2021-05-04 [12:35 PM]

ZNA- هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيی هاتوچۆى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى بۆ سەرجەم خاوەن کۆمپانیا و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4/5/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيی هاتوچۆى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، ئاماژە بە ڕێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیا و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکاتەوە، کە تا ڕۆژی 1/6/2021، هەموو کۆمپانیا و پێشانگاکانی نمایشکردنی ئۆتۆمبێل خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەم ڕێنماییە، بە تایبەتی لەم خاڵانەی لای خوارەوە، بەپێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارەوە بەپێی خاڵەکانی ڕێنماییەکە لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان و سەرۆکایەتیی شارەوانییەوە، بەدواداچوون بۆ خاڵ بە خاڵی ئەم ڕێنماییە دەکرێت، لە بەرامبەر هەر سەرپێچییەک پێبژاردن و ڕێکاری پێویست دەگیرێتە بەر.

1. خۆتۆمارکردن بە وەرگرتنی مۆڵەت، یان نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان.

2. ڕانەگرتنی ئۆتۆمبێل لە دەرەوەی سنووری کۆمپانیا و پێشانگاکان

3. پەیڕەوکردنی گرێبەستی ستانداردی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل

4. مامەڵەنەکردن بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بە هیچ شێوەیەک





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad