English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاو و ئاوه‌ڕۆ: نرخی ئاو ده‌ستكاری كرا و كه‌مكرایه‌وه‌
2021-05-04 [12:39 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشكرای كرد، نرخی ئاوی خواردنەوەی بۆ هاوبەشەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان كه‌مكرایه‌وه‌، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە کوردستاندا هاتووەتە ئاراوە، وتیشی، ئەگەر هاوبەشێکی ئاو لە ماڵەکەی خۆیدا ٦٠ تانکی پێنج بەرمیلی ئاو به‌ كار بهێنێت بڕی ١٩ هەزار دینار و ٧٥٠ دیناری لێ وەردەگیرێت.

ئاری ئه‌حمه‌د لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگه‌یاند، بە رەچاوکردنی باروگوزەرانی هاووڵاتییان رێنماییەکانی پێشترمان ده‌ستكار كرد و رێكخسته‌وه‌ بەشێوەیەک لەگەڵ گوزەرانی هاووڵاتییان و ئەو دۆخەی ئێستا بگونجێت.

بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ روونیكرده‌وه‌، کەمکردنەوەی نرخی ئاو لەسەر هاووڵاتییان بەڕێژەی تا لەسەدا ٢٣ دەبێت، بۆ شوێنەکانی نیشتەجێبوون و پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە ١٥ مەتر سێجا تاوەکو ٣٠ مەتر سێجا نرخی هەر مەترێک ٣٠٠ دینار دەبێت کە پێشتر ٤٠٠ دینار وەردەرگیرا و لە ٣٠ مەتر بۆ ٦٠ مەتر سێجا ئاو بۆ هەر مەترێک ٤٥٠ دینار وەردەگیرێت کە پێشتر ٦٠٠ دینار وەردەگیرا و لە ٦٠ مەتر سێجا بەسەرەوە ئەگەر بەکاریان هێنا بۆ هەر لیترێک ٦٠٠ دینار وەردەگیرێت لەکاتێکدا پێشتر دوو هەزار دینار وەردەگیرا".

باسی له‌وه‌ش كرد، بۆ پەرستگاکان و دامودەزگاکانی حکوومەت و کەرتی نیمچە حکوومی بۆ هەر مەترێک سێجا ئاو ٤٠٠ دینار وەردەگیرێت، بۆ کەرتی پیشەسازی و بازرگانی و وەبەرهێنان بۆ هەر مەترێک سێجا ئاو ٦٠٠ دینار وەردەگیرێت، بۆ شووشتنگەکانی ئۆتۆمبیل و فەرشی ماڵان و ئوتوەکان بۆ هەر مەترێک سێجا ئاو بڕی هەزار دینار وەردەگیرێت کە بۆ ئەمانیش پێشتر دوو هەزار دینار بوو.

ئاری ئەحمەدد ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئەگەر هاوبەشێکی ئاو لە ماڵەکەی خۆیدا واتە شوێنی نیشتەجێبوون بێت بڕی ٦٠ مەتر سێجا ئاو بەکاربهێنێت کە دەکاتە ٦٠ هەزار لیتر یان ٦٠ تانکی پێنج بەرمیلی ئاو کە لەزۆرینەی ماڵەکاندا هەیە بڕی ١٩ هەزار دینار و ٧٥٠ دیناری لێ وەردەگیرێت.

ئاری ئەحمەد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بەپێی پێوەری ئاو لە ٤٥ هەزار دینار زیاتر پارە لە هیچ هاوبەشێکی ماڵان وەرناگیرێت واتە ئەگەر هاوبەشێک کرێی ئاوی زیاتر لە ٤٥ هەزار دینار بۆ بێتەوە ئەوا کەمدەکرێتەوە بۆ ٤٥ هەزار دینار و تەنیا ئەوەندەی لێ وەردەگیرێت، ئەو هاوبەشانەش کە بەپێی رێنمایی پێشتر پارەی زیاتریان بۆ هاتبێتەوە بڕیارەکە ئەوانیش دەگرێتەوە و بۆیان کەمدەکرێتەوە بۆ ٤٥ هەزار دینار، بەڵام ئەگەر کەسێک پارەکەی پێشتر دابێت ئەوا ئەوان قەرەبوو ناکرێنەوە.

ئاری ئەحمەد گوتی، بەپێی داتاکان ئێستا لەسەدا ٦٢ی هاوبەشەکانمان پێوەریان بەستووە و تەنیا لەسەدا ٣٨ ماون پێوەری ئاو ببەستن، بۆ ئەوانەی پێوەریان نەبەستووە بەپێی رێنماییەکە بۆ ماڵ و شوێنەکانی نیشتەجێبوون بۆ یەک تاوەکو سێ مانگ بڕی ٨٠ هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت، پەرستگا و دامودەزگاکانی حکوومەت و کەرتی نیمچە حکوومی لە یەک تا سێ مانگ بڕی ١٠٠ هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت، بۆ کەرتی بازرگانی بڕی ٢٠٠ هەزار دینار و بۆ شووشتنگەکان بڕی ٢٥٠ هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت.





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad