English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەفتەی داھاتوو کوتانی ژەمی دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەستپێدەکات
2021-05-04 [12:53 PM]

ZNA-ھەولێر



ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم بە کوردستان رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو پڕۆسەی کوتان لە ژەمی دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەست پێدەکات.

د. ئاسۆ حەوێزی گوتی: ئەو کەسانەی پێشتر ژەمی یەکەمی ڤاکسینی "فایزەر"یان وەرگرتووە، دەتوانن لە یەکشەممەی داھاتووەوە سەردانی بنکە تایبەتەکانی ڤاکسین بکەن، بۆ وەرگرتنی ژەمی دووەمی ئەو ڤاکسینە.

بەگوێرەی سەنتەری خۆپارێزی و نەخۆشییە درمەکان لە ئەمەریکا، پێویستە ماوەی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە نێوان ھەردوو ژەمدا کەمتر نەبێت لە (٣) ھەفتە، ئەگەر تا ئەوکاتە ڤاکسینەکە بەردەست بێت، بەڵام لەحاڵەتی بەردەست نەبوون، دەتوانرێت ماوەی پێدانی ھەردوو ژەمەکە (٦) ھەفتە بێت.

یەکەم کاروانی ڤاکسینی "فایزەر" لە سەرتای مانگی نیسان گەیشتە عێراق و ھەرێمی کوردستان، بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی "فایزەر" گەیشتووەتە عێراق و ھەرێمی کورستان، بۆیە ھەفتەی داھاتوو کوتان بە ڤاکسینی "فایزەر" دەست پێدەکاتەوە.

د. ئاسۆ حەوێزی روونیکردەوە، لە ھەرێمی کوردستان تا ئێستا ھەر سێ جۆر ڤاکسینی "فایزەر"ی ئەمەریکی، "سینۆفارم"ی چینی و "ئەسترازینیکا"ی بەریتانی بەکارھاتووە و (٦٤) ھەزار ژەمە ڤاکسین‌یش لە ھاووڵاتیان دراوە.

بەگوێرەی سیستەمی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، پێویستە ھاووڵاتیان ناوی خۆیان تۆمار بکەن، تا لەکاتی بەردەست وادەی کوتانەکەیان بۆ دیاری بکرێت و پەیوەندییان پێوە بکرێت.





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad