English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و پیاوه‌ی له‌به‌ر هێنانی ژنی دووه‌م خێزانه‌كه‌ی سوتاندبووی، مرد
2021-05-04 [01:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، ئه‌و پیاوه‌ی له‌ پارێزگای زیقار هاوژینه‌كه‌ی ئاگری له‌ جه‌سته‌ی به‌ردابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری دووه‌می ئه‌نجام دابوو، گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، پیاوه‌كه‌ به‌كاریگه‌ری ئه‌و سوتانه‌ی له‌ كاتی سوتاندنی ژووره‌كه‌ی برینی كه‌توبووه‌ جه‌سته‌ی مرد.

رۆژی هه‌ینی رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ پارێزگای زیقار وتی، ژنێك له‌كاتی خه‌وتندا ئاگاری له‌ جه‌سته‌ی مێرده‌كه‌ی به‌ردا، دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ نه‌وتی به‌ ژووره‌كه‌یان داكردبوو و دواتر ئاگری تێبه‌ردا، دواتر ده‌رگای ژووره‌كه‌ی كلیل داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ نه‌توانێت له‌ ژووره‌كه‌ رابكات، دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستێت هه‌وڵ ده‌دات له‌ ژووره‌وه‌ رابكات به‌ڵام نه‌یتوانی بۆیه‌ خۆی له‌ به‌فرگری ژووره‌كه‌ شاردووه‌ته‌‌وه‌ تاكو ئاگره‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان هه‌موو شتی ژووره‌كه‌ی سوتاند.

باسی له‌وه‌ش كرد، هاونیشتمانی ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و ماڵی پیاوه‌كه‌ رایانكرد دوای ئه‌وه‌ی بینیان ئاگر له‌سه‌ر خانووه‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها بینیان ژنه‌كه‌ له‌ خانووه‌كه‌ وه‌رده‌كه‌وت و بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات، وتیشی، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ به‌پێی ماده‌ی 405 له‌ یاسای سزاكانی عێراقی ژماره‌ 111ی ساڵی 1969 ی هه‌موار كراو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوشتنی ئه‌نجام داوه‌، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئافره‌ته‌كه‌ ده‌ركردوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونی كرده‌وه‌، ته‌رمی مێرده‌كه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا، رێژه‌ی سوتانه‌كه‌ی زۆر به‌رز بوو، دواتر ره‌وانه‌ی شاری ئه‌هوازی ئێران كراوه‌، قۆناغی مه‌ترسی تێپه‌ڕاند سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی سوتانه‌كه‌ی 60% بوو.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هۆكاری ره‌فتاری ئافره‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ مێرده‌كه‌ ژنی دووه‌می هێناوه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 14 ساڵه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنی یه‌كه‌م كردوه‌ به‌ڵام منداڵیان نه‌بووه‌.

 

شه‌فه‌ق نیوز





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad