English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەوزاد ھادی بووه‌ راوێژكاری مسته‌فا كازمی
2021-05-04 [01:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نەوزاد ھادی لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق مسته‌فا كازمی دەبێتە راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ چاودێریکردنی کاروباری پڕۆژەکان.

نەوزاد ھادی، راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاری پێشووتری ھەولێر، رایگه‌یاند، لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق، پۆستی راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ چاودێریکردنی کاروباری پڕۆژەکانم پێ ده‌درێت و چاوەڕێ دەکرێت فەرمانی دەستبەکاربوونم دەربچێت و دەست بە کارەکانی خۆم بکەم".

نه‌وزاد هادی وردەکاریی زیاتر ئاشکرا نه‌كرد.

لە میانەی سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کردبوو نەوزاد ھادی ببێتە راوێژکاری سەرۆکوەزیران و ئەوانیش رازی بوونە، بۆیە ئێستا چاوەڕێ دەکرێت فەرمانەکە دەربچێت و دەستبەکار بێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad