English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی ئەمەریکا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات 
2021-05-04 [01:15 AM]

ZNA- ھەولێر 



سبەی چوارشەممە، شاندێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت "ماوەیەکە بەرنامەی سەردانەکە ھەیە."
 
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "شاندەکەی ئیدارەی جۆ بایدن لە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوە و بەرپرسانی کۆشکی سپی پێکدێن، سبەی سەردانی ھەولێر دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیان دەبێت."
 
شاندەکە وەکو سەفین دزەیی باسیکرد، لەگەڵ  سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
 
سەفین دزەیی ئەوەشی  ئاشکراکرد کە بەرنامەی سەردانەکە چەند ھەفتەیەکە ھەیە و شاندەکە سەردانی چەند وڵاتێکی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە دەکات، لەنێویشیاندا عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەیە.





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad