English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ژمارەیەک خاوەنی ‏زەوییەكانی 8ی حەسارۆك کرد
2021-05-04 [01:17 AM]

ZNA- هەولێر


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.5.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پیشوازی لە ژمارەیەک لە خاوەن ‏زەوییەكانی کەرتی 8ی حەسارۆك کرد و لەنزیکەوە گوێی لەخواست و داوا و داواکارییەکانیان گرت.

لەبارەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانی 8ی حەسارۆک، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: "دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم سنووری پارێزگای هەولێر و ‏زەوییەكانی 8ی حەسارۆك و ئەو زەویانەشی کە هاوشێوەی ئەوان ڕێگە پێدانیان نییە بە ئەركی خۆمان دەزانین، بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار لەسەر هێڵين بۆ ‏چارەسەركردنی گرفتی نەبوونی خزمەتگوزاری لە هەشتی حەسارۆك ‌و ناوچەکانی تر، چارەسەركردنی ئەو گرفتە بە داڕشتنی بەرنامەیەكی تۆكمە دەكرێت، ‏ڕاستە دابینكردنی خزمەتگوزاری ئەرکی حکومەتە، بەڵام گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەو ناوچەیە و ناوچەکانی تر كارێكی ‏ئاسان نییە".‏





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad