English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرێی ئاوی ماڵان و شوێنە گشتییەکان کەم دەکاتەوە 
2021-05-04 [02:48 AM]

ZNA- ھەولێر 



حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕێنماییە کۆنەکەی وەرگرتنی کرێی یٔاوی ھەموارکردەوە و ھاوکات بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی کرێی یٔاوی خواردنەوەی ماڵان و شوێنە گشتییەکان کە بەرزترین یٔاستی کرێی یٔاو نابێت لە ٤٥ ھەزار دینار زیاتر بێت، وێڕای یٔەمە بڕیاری لێخۆشبوونیشی لە بەشێکی قەرزەکانی دا، وەک نموونە: یٔەگەر ھاوبەشێکی یٔاو بۆ چەند مانگێک بڕێکی زۆر پارەی بۆ ھاتبێتەوە، لە کاتی دانەوەی قەرزەکەیدا ھەر مانگەی ٤٥ ھەزار دیناری لێ وەردەگیرێت.

یٔەو بڕیارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکە ھاووڵاتی ھەرچەندی یٔاویش بەکار بھێنێت، بەڵام لە ٤٥ ھەزار دینار زیاتری لێ وەرناگیرێت، وەک نموونە: یٔەگەر ھاوبەشێکی یٔاو بەگوێرەی پێوەرەکەی مانگی بای سەد ھەزار دیناریش یٔاو سەرف بکات، تەنیا ٤٥ ھەزار دینار دەدات، سەبارەت بە دانەوەی قەرزەکانیش، یٔەگەر ھاوبەشێک بڕی ٤٠٠ ھەزار دیناری بۆ چوار مانگ بۆ ھاتبێتەوە، یٔێستا لەکاتی دانەوەی قەرزەکەیدا مانگی تەنیا ٤٥ ھەزار دیناری لێ وەردەگیرێت، واتە لەبری یٔەو چوارسەد ھەزار دینارە قەرزە، تەنیا ١٨٠ ھەزار دینار دەداتەوە حکوومەت، یٔەمەش رێژەیەکی زۆری لێخۆشبوونە.

وێڕای جەختکردنەوە لە بەستنی پێوەری یٔاو و سزادانی یٔەو کەسانەی نەیانبەستووە، بەڵام لەلایەکی دیکەوە یٔەگەر ھاووڵاتییەک پێوەری یٔاو ببەستبێت لە قازانجی خۆیەتی، بۆ نموونە: یٔەوکات بەگوێرەی پێوەرەکە پارە دەدات، یٔەگەر مانگی بای ١٠ ھەزار دینار یٔاوی سەرف کردبێت، ھەر یٔەوەندەی بۆ ھەژمار دەکرێت، بەڵام یٔەگەر ھەمان ھاووڵاتی مانگانە بەگوێرەی ھەمان پێوەر، بای سەد ھەزاری سەرف کردبێت، تەنیا ٤٥ ھەزارەکە دەدات، لەو حاڵەتەدا ھاووڵاتی چەند جار قازانج دەکات.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad