English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری گواستنەوەی هەرێم روونكردنەوە لەسەر پڕۆژەی فڕۆكەخانەی دهۆك دەدات
2021-05-04 [03:11 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری گواستنەوەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پڕۆژەی فڕۆکەخانەی دھۆک لە وەزارەتی گواستنەوەیە و لیژنەیەکی تایبەت بۆ ھەڵسەنگاندنی پڕۆژەکە پێکھاتووە.

 

ئانۆ جەوھەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بە ، KDP  ی راگەیاند: فڕۆکەخانەی دھۆک زەوی بۆ دابینکرابوو و پێش قەیرانی دارایی بڕیاربوو دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، بەڵام پڕۆژەکە تا ئێستا بە کردار نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

جەوھەر گوتیشی، دۆسیەی فڕۆکەخانەی دھۆک لە وەزارەتەکەیانە و لیژنەیەکی تایبەت پێداچوونەوەی بۆ دەکات، هەروەها کارکردن لەسەر پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت تا دەگەنە قۆناغی کۆتایی و دەستپێکردنی پڕۆژەکە پەیوەستە بە کارەکانی ئەو لیژنەیەی پێداچوونەوە بۆ پڕۆژەکە دەکات.

 





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad