English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەرمی دیپلۆماتێکی سویسرا له ئێران دەدۆزرێتەوە، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ شۆك بووه‌
2021-05-04 [03:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی خزمەتگوزاری فریاکەوتن لە ڕێگای ئاژانسەکانی هەواڵنێری ئێرانەوە ڕایگەیاند، سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران ڕۆژی سێشەممە پاش کەوتنە خوارەوەی لە باڵەخانەیەکی بەرزەوە لە باکوری شاری تاران، تەرمه‌كه‌ی لە لایەن باخەوانێکەوە دۆزراوەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا (FDFA) بەبێ ئەوەی ناسنامەی قوربانییەکە ئاشکرا بکات ڕایگەیاند، کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەی لە ئێران بەهۆی ڕووداوێکەوە گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی دەرەوە و ئیگنازیۆ کاسیس، سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراڵی وتیان، بەو هەواڵە شۆک بوون و پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانەکەی دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری موجتەبا خالیدی وتەبێژی خزمەتگوزاری فریاکەوتنی ئێرانەوە ڕایگەیاندوە کە تەرمی ئەو دیپلۆماتە پاش ئەوەی کارمەندێک لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە گەیشتوەتە شوقەکەی، لە لایەن باخەوانێکەوە دۆزراوەتەوە.

خالدی بە ئاژانسی هەواڵی مێهری ڕاگەیاند "ئەو کەسە یەکەم سکرتێری باڵیۆزخانەی سویسرا بووە و بە فارسیشی گوتووە "هێشتا هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی دیاری نەکراوە".

ئاژانسی هەواڵی نیوە فەرمی ئیسنا ڕایگەیاند کە دیپلۆماتەکە تەمەنی 51 ساڵ بووه و ڕاپۆرتەکانی دیكه‌ تەمەنەکەیان بە52 ساڵ ڕاگەیاندووە.

سویسرا لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979 وە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی دیپلۆماسی ئەمەریکا لە ئێران دەکات.

 

 





ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad