English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ماوەی ١٠رۆژ قەدەغەی ھاتووچۆ رادەگەیندرێت
2021-05-04 [03:51 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق قەدەخەی ھاتووچۆی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە عێراق راگەیاند کە لە ١٢ـی ئایارەوە بۆ ٢٢ـی مانگ دەبێت، بڕیارەکەش دوای ئەوە ھات کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەی باڵای تەندروستی داوای کردبوو کە قەدەخەی ھاتووچۆ رابگەیێندرێت.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی دا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راسپاردەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی پەسندکرد، بۆ سەپاندنی قەدەخەی ھاتووچۆ گشتگیر بۆ ماوەی ١٠ رۆژ، کە قەدەخەکردنە لە ١٢ مانگ تاوەکو ٢٢ی ئەو مانگە دەبێت، بەمەبەستی دانانی سنوورێک لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە رێگەی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و مەرجەکانی دیکەی خۆپارێزیی. ئەمەش دوای ئەوەی تێبینی کراوە لە رۆژانی رابردوودا ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا زیادیکردووە.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا ھاتووە، بڕیاری قەدەخەکردنەکە، داخستنی مۆڵ، چێشتخانە، کافتریا، چایخانە، سینەما، ھۆڵی بۆنەکان، بووک گواستنەوە، مەلەوانگە و ھۆڵەکانی وەرزش دەگرێتەوە لەگەڵ رێگریکردن لە کۆبوونەوەی خەڵک بە ھەمووشێوەیەک لە شێوەکان.





ئەم هەواڵە 2332جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad