English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی پڕداهاتی سینەمای هەفتە لە چین
2021-05-04 [02:22 AM]

ZNA – هەولێر


هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی سینەمای چین بڵاودەکرێتەوە و میدیاکان گرنگی پێدەدەن، بەتایبەت کە ئێستا بووەتە گرنگترین بازاڕی سینەما لە جیهاندا.

فیلمی رۆمانسی My Love لە یەکەم هەفتەی نماشیکردنیدا توانی 65.1 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سینەماکانی چین بەدەستبێنیت، بەمەش لە ریزبەندی یەکەمی لیستی هەفتانەی فیلمە پڕداهاتەکانی چیندا دێت.

لەم هەفتەیەدا فیلمی سینەمایی Zhang Yimou توانی لە یەکەم رۆژی نمایشکردنیدا زۆرترین داهات بەدەستبێنیت، بەڵام لەرووی کۆی داهاتی لە ماوەی سێ رۆژدا نەیتوانی پێش فیلمی My Love بکەوێت و داهاتی تەنها 38.8 ملیۆن دۆلار بوو.

My Love دووبارە بەرهەمهێنانەوەی درمایەکی رۆمانسی کۆریە بەناوی On Your Wedding Day کە لە 2018ـدا بڵاوکرایەوە و باس لە پەیوەندی خۆشەویستی نێوان دوو کەس دەکات کە پێشتر لە قۆناخی ناوەندی پێکەوە قوتابی بوونە.





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad