English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری کەسوکاری شەهیدان دەکات
2021-05-06 [11:09 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021/5/6، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان، ، لەڕێورەسمێکدا لەسەنتەری وەرزش و لاوانی هەولێر، (400) سەبەتەی خۆراک و بەشێکی دیکە لە پێداویستیان بەسەر (200) خێزانی سەربەرزی شەهید و ئەنفالکراوانی پارێزگای هەولێر دابەشکرا.
لەڕێو رەسمەکەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی کەس و کار و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان لەوتارێکدا ڕایگەیاند: "دەستخۆشی لەهەموو ئەو دەزگا و رێکخراوانە دەکەین کە ڕۆڵیان هەبووە لەدابەشکردنی ئەو هاوکارییانە و هاوکار بوونە، لەماوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیش لە ڕێگای خواپێداوان و بازرگانان و ڕێکخراوەکان باشترین هەڵمەت لەسنووری پارێزگاکەمان ئەنجامدراوە، دەزگای خێرخوازی بارزانیش بەشێکی گەورە بووە لەو هەڵمەتانە و جارێکی تر سوپاسیان دەکەین".
پارێزگاری هەولێر سەبارەت بەو هاوکارییە ئەمڕۆش دابەشکرا وتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێمەش بەرهەمی قوربانیدانی ئێوە و ئازیزانی ئیوەین، هیچ منەتێکی تێدانییە لەهەر دەرفەتێکدابێت خزمەتی ئێوە بکەین، ئەوەی ئەمڕۆش پێشکەشتان دەکرێت، شتێکی زۆر زۆر کەمە، بەڵام دەمانەوێت تەنها پێتان بڵێین کە ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر، ئێوە لەبیر ناکەین و ئێوە کەس و کاری ئێمەن، ئێمەش بەشانازییەوە خزمەتکاری ئێوەین".

 

Thumbnail

 

1

 





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad