English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ هه‌ولێر سێ كه‌س به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ بوونه‌ قوربانى
2021-05-06 [01:07 AM]

ZNA- هەولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6/5/2021، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، چه‌ند وێنه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌، له‌سه‌ر وێنه‌كانیشدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه‌، كاتژمێر 5 و 30 خوله‌كى سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - خه‌بات، له‌نێوان كانى قرژاڵه‌ و مه‌فره‌قى تۆبزاوه‌، ئۆتۆمبێلێكى جۆرى میتسوبیشیى تایبه‌ت، كه‌ له‌ سایدى هاتن به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌ڕۆیشت، به‌هۆى تیژڕۆییه‌وه‌ كۆنترۆڵى له‌ده‌ست دا و بۆ لاى چه‌پى ڕێگاكه‌ ڕۆیشت و به‌سه‌ر دوورگه‌ى ناوه‌ندى شه‌قام كه‌وت، ئینجا له‌ سایده‌كه‌ى دیكه‌، كه‌ سایدى چوونه‌ بۆ خه‌بات دابه‌زی و له‌وێ خۆى به‌ كیایه‌كى بارهه‌ڵگرى بچووكدا كێشا، كه‌ به‌ره‌و خه‌بات ده‌ڕۆیشت.

باسى له‌وه‌ش كردووه‌، له‌ ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا، سه‌رنشینێكى میتسوبیشییه‌كه‌ گیانى له‌ده‌ست دا، شۆفێر و سه‌رنشینێكى دیكه‌ش بریندار بوون، زیانێكى زۆرى داراییش كه‌وته‌وه‌.

فازڵ حاجى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، كه‌ له‌به‌ر ئه‌ه‌ هۆكارانه‌، ئه‌وانه‌ ڕێنوێنیی شۆفێران ده‌كه‌ن و تكایان لێ ده‌كه‌ن، له‌ كاته‌ زووه‌كانى به‌یانییان، چۆڵیی شه‌قامه‌كان به‌ هه‌ل بۆ تیژڕۆیی نه‌قۆزنه‌وه‌، چونكه‌ كێشى ئۆتۆمبێل به‌هۆى تیژڕۆییه‌وه‌ كه‌م ده‌كات، كه‌مبوونه‌وه‌ى كێشى ئۆتۆمبێلیش، هۆكارى سه‌ره‌كیی كۆنترۆڵ له‌ده‌ستدانه‌.





ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad