English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی پەروەردە به‌دواداچوون لەسەر پرۆسەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ده‌كات
2021-05-06 [01:21 AM]

ZNA- هەولێر


لیژنەی پەروەردە له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون لەسەر پرۆسەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ده‌كات.

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەندیدار، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بەسەرپەرشتیى عه‌بدولسلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو یاداشت و نوسراوو داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای وەرگرتنی ڕاو سەرنجی ئەندامانی لیژنەكه‌، کاری پێویستییان لەسەر کراو ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وەڵامدرانەوەو ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران.

لەتەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێکھێنانی دوو لیژنەی لاوەکی درا کەیەکێکیان تایبەت بوو بەبەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتەکانی قوتابیانی زانکۆی جیھان لقی ھەولێر، لیژنەکەی تریش بۆ سەردانیکردنی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان بەمەبەستی بەدواداچوون و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەسەر پرۆسەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان.





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad