English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارەوانیی ھەولێر سیستەمی خێرای کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک ئەنجام دەدا
2021-05-06 [03:50 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر، پرۆژەی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی لە سنووری ھەر شەش شارەوانییەکەی، ڕۆژانە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ئەنجام دەدات.

لەمبارەیەوە سیامەند کەریم، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئەم پرۆژەیە یەکەمجارە لەسەر ئاستی ھەموو دنیا، لە سنووری ھەر شەش شارەوانیی پارێزگای ھەولێر بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت، کە جگە لەو ئۆتۆمبێلانەی ڕۆژانە زبڵ و خاشاک کۆدەکەنەوە، ئۆتۆمبێلێک دیاری کراوە، ڕۆژانە ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتی خەڵکدا دەبێت و زبڵ و خاشاک کۆ دەکاتەوە.

ھەروەھا سیامەند کەریم، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھەر کەسێک بۆنەیەکی ھەیە و زبڵێکی زۆر کۆدەبێتەوە، دەتوانێ پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنە تایبەتانە بکات، کە بەردەست کراون، بەمەش تیمەکانی شارەوانی لە سنووری ھەر شەش شارەوانیی ھەولێر بێ بەرامبەر زبڵ و خاشاکیان بۆ فڕێ دەدەن.

رێباز یونس

 

No description available.





ئەم هەواڵە 694جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad