English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێک : دوای جەژن دەست دەکرێت بە چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە
2021-05-07 [11:12 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە لێژنەی پێشمەرگە باس لەوە دەکات دوایی جەژن لێژنەێک پێک دەھێنرێت لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان و وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە نەھێشتی ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی میحوەرەکانیش دەکەین .


سەعید ھەرکی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند چاکسازی بەرنامەی کابینەی نۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە ئەو چاکسازیەش وەزارەتی پێشمەرگەش دەگرێتەوە بەلام کۆسپی گەورە لە بەردەم چاکسازی لەو وەزارەتە یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ن کە پێویستی بە ئیرادەێکی بەھێزە بۆ جێبەجێکردنی .


سەعید ھەرکی گوتیشی بۆ ئاگاداربوون لە کێشەکانی پێشمەرگە بەتایبەت دوای زیادبوونی هێرشەکانی داعش بەهۆی بۆشایی ئەمنی لەنێوان پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق، دوای جەژنی رەمەزان لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی سەرجەم میحوەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.


ئەو ئەندامەی پەرلەمان گوتیشی پێکھێنانی ئەو لێژنەیە بۆ نەھێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازییە ، دوای تەواوبوونی کارەکانی ئەو لێژنەیە راپۆرتێک لەوبارەوە دەدەنە پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە بانگهێشتی لیژنەکەیان دەکەن و ئەگەر پێویستی کرد بانگهێشتی دانیشتنێکی پەرلەمانیشی دەکەن.





ئەم هەواڵە 718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad