English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیاندراوێک لەلایەن ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر کەیسی مستەفا سلیمی
2021-05-08 [05:49 AM]

ZNA- ھەولێر 



دوای یٔەوەی لە رۆژی (١١ی نیسانی ٢٠٢٠) مستەفا سەلیمی رادەستی دەسەڵاتدارانی یٔێران کرایەوە و لەسێدارەدرا، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی (١٤ی نیسانی ٢٠٢٠) فەرمانی پێکھێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ دەرخستنی راستییەکان پێکھێنا. 

 یٔێمە لە چوارچێوەی یٔەرکی پەرلەمانیمان  یٔەنجامەکان و زانیارییە سەرەتاییەکانمان بە راپۆرتێک لە رۆژی (٢١ی نیسانی ٢٠٢٠) دایە سەرۆکایەتی یٔەنجومەنی وەزیران، بۆ یٔەوەی لیژنەی راسپێردراو سوودی لێ ببینن و داوامان کرد لە یٔەنجامی کۆتایی یٔاگادارمان بکەنەوە، دوای یٔەوەی ماوەیەکی زۆر تێپەڕبوو بەسەر دەرنەخستنی راستییەکان و بێ وەڵامی حکومەت لە رۆژی (١ی یٔاداری ٢٠٢١) بە یاداشتێکمان جارێکی دیکە جەختمان لە راگەیاندنی یٔەنجامەکان لەلایەن یٔەم لیژنە راسپێردراوە کردەوە و داوامان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، کە وەڵامی راپۆرتمان بدەنەوە و رای گشتی لێ یٔاگاداربکەنەوە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو یٔێستا یٔەم وەڵامە بە دەستی یٔێمە نەگەیشتووە.

گومان دەکەین لە دەرخستنی راستییەکان و بۆیە رای گشتی لەم بابەتە یٔاگاداردەکەینەوە،‌ کە یٔێمە لە چوارچێوەی یٔەرکی پەرلەمانیمان جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە،‌ کە پێویستە لە زووترین کاتدا حکومەتی ھەرێمی کوردستان یٔەنجامی لیژنەی راسپێردراو بۆ یٔێمەی نوێنەرانی گەل دەربخات و یٔەم کەسانەی رۆلیان ھەبووە لە یٔەنجامدانی یٔەم رادەستکردنەوەیە کە دژی ھەموو پرەنسیپ و بەھایەکی پاراستنی مافی مرۆڤە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەن و راستییەکان بە رای گشتی رابگەێندرێت.

ژمارەیەک پەرلەمانتاری ھەردوو لیژنەی ناوخۆ و یٔەنجومەنە خۆجێییەکان و لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان:

رزگار عیسا سوار

حیکمەت محمد گەودا

یٔەرشەد حسێن محمد

حسیبە سعید گەردی

مەم یٔەسکەندەر نێروەیی

محسین حسێن دۆسکی

لەیلا عبدالجبار حدۆ

نزار مەلا غفار سورچی





ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad