English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیکەری عەبدولرەحمانی پاشای بابان سووتێندرا
2021-05-10 [03:36 AM]

ZNA- ھەولێر



شەوی یەک شەممە ١٠-٥-٢٠٢١ پەیکەری میرنشینی بابان، عەبدولرەحمان بابان کە لە دەربەندی بازیان دانرابوو، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە سوتێندراوە، ئەمەش لە دوای سووتان پەیکەری فەقێ ئەحمەدی دارشمانە لە دەربەندی رانیە لە ئیدارەی راپەڕین دێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، مەمەند رەشید، بەڕێوەبەی شارۆچکەی تەکیە، رایگەیاند: شەوی یەک شەممە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە، پەیکەری شێخ عەبدولرەحمانی پاشای بابان، لە ناوچەی دەربەندی بازیانی سنووری شارۆچکەی تەکیە سووتێندراوە.

مەمەند رەشید گوتیشی: شوێنێ پەیکەرەکە کامێرای چاودێری لێ نەبووە، ئێمە لێکۆڵینەوەمان دەست پێکردووە و ھێشتا بۆمان ئاشکرا نەبووە بە چ ھۆکار و مەبەستێکەوە ئەو کارە نەشیاوە ئەنجام دراوە.

عەبدولرەحمان پاشای بابان (١٧٨٩ - ١٨١٣) بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ حوکمی فەرمانڕەوای بابانی کردووە، دانانی ئەو پەیکەرە لە دەربەندی بازیان پەیوەندی بە شەڕەوە ھەیە کە لە دژی عوسمانییەکان لەو ناوچەیە بۆ بەرگری لە ناوچەکانی فەرمانڕەوای بابان ئەنجامی داوە.

 

 





ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad