English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو تارق ڕۆژبەیانی دەکات
2021-05-10 [07:54 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشەممە 2021/5/10  مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا سەرەخۆشی له‌ یونس ڕۆژبەیانی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو تارق ڕۆژبه‌یانیی برای. 
سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخه‌ميى خۆى بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست،
خواى مه‌زن گيانى بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وايىش بە کەسوکاریان ببەخشێت. 
لە بەرامبەردا یونس ڕۆژبه‌یانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad