English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان : بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات
2021-05-11 [02:30 AM]

ZNA - ھەولێر


سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپێشاندانەکانی عێراق رایگەیاند، "دۆخی خۆپێشاندەران مایەی نیگەرانیمانە".
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە "خۆپێشاندەرانی عێراق رووبەڕووبەڕووی ھەڕەشە و بەئامانجکردن، دەستدرێژی و ھەڕەشە دەبنەوە".
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق دەکات و باسی لەوە کردووە "بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات"، دەشڵێت، پێویستە سنوورێک بۆ بابەتی بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران دابنرێت.
 
نێچیرڤان بارزانی داوای کردووە ئەوانەی خۆپێشاندەران دەکەنە ئامانج رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad