English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رۆژانی جەژندا کڕین و فرۆشتنی یاری ئاگرین قەدەغەیە
2021-05-12 [09:32 AM]

ZNA-هەولێر


قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێررایگەیاند، کە کڕین و فرۆشتنی ھەموو جۆرە یارییەکی ئاگرین و چەکی منداڵان لە رۆژانی جەژندا قەدەغەیە، تیمەکانی پۆلیسی قایمقامییەت دەستی بەسەردا دەگرن و لەناوی دەبەن.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بۆ ھەموو جۆرە یارییەکی ئاگرین تیمەکانی پۆلیسی سەربە قایمقامیەتی ھەولێرمان راسپاردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی، چ لە کۆگاکانی فرۆشتنی ئەو جۆرە یارییانە، یان لە دوکان و مارکێتەکانی ناو گەڕەک و کۆڵانەکان، چونکە ئەو جۆرە یارییانە زیانبەخش و ترسناکن بەتایبەت بۆ منداڵان.

 قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر گووتی: چەکی منداڵانیش ئەو جۆرانەی کە مەترسیدارن و ھاوشێوەی چەکی تاپڕ و توتی گوللەیان تێدا بەکار دەھێندرێت ئەوانیش مامەڵەکردن پێیاوەنەوە قەدەغەیە، تیمەکانی پۆلیس لە ھەرشوێنێک بەرچاویان بکەوێت دەستی بەسەردا دەگرن و لەناوی دەبەن.

ھەروەھا نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھیوادارین لە دەروازە سنوورییەکانەوە رێگە بە ھاوردەکردنی ئەوجۆرە یارییانە نەدرێ، چونکە لەماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین رووداوی ناخۆش و دڵتەزێن لەکاتی لەبەکارھێنانی ئەم جۆرە یارییانە روویانداوە و زیانی بە منداڵان گەیاندووە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad