English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: بوونی بودجە لە ھەرێمی كوردستان متمانەی حكومەت و ھاوڵاتی بەھێزتر دەكات
2021-05-12 [09:33 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئەوەی وەزیری دارایی و ئابووری، واژووی لەسەر بودجەی ھەرێمی کوردستان کرد و بۆئەنجوومەنی وەزیرانی رەوانەکرد. لە دوای پەسندکردنی رەشنوسەکە لە ئەنجوومەنی وەزیران، لەئاییندەێکی نزیکدا بۆ پەرلەمان رەوانەدەکرێت.

لەم بارەیەوە، وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئامادەکردنی بودجەی ھەرێمی کوردستان، دوای ھەشت ساڵ گرنگی و بایەخی خۆی ھەیە کە بەھۆی تەنگژەی داراییەوە چەندین سالە ھەرێمی کوردستان بێ بودجە بوو، قۆناغێکی سەختی داراییمان بەرێکرد. 

ئەندامی لیژنەی دەسپاکی گووتی: گرنگتر لەمە ئەو پڕۆژەیاسایە بۆ یەکەمین جارە لەسەر داھاتە ناوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان ئامادە دەکرێت، بەپشت بەستن بە توانا داراییەکانی ھەرێمی کوردستان.

ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئامانجی سەرەکیش لە ھەبوونی بودجە، زیاترپەرە دانەبە شەفافییەت کە بەشێکە لە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم، کە ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە تا ھاوولاتیان بزانن داھات و خەرجی لە ھەرێمی کوردستان چەندە ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری ھەیە لەسەر بەھێزکردنی متمانەی نێوان حکومەت وھاوولاتی .


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad