English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیندانییەکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ٤٠ ساڵ زیدان حوکم درا
2021-05-12 [09:26 AM]

​ZNA- هەولێر


تۆڕی مافی مروڤی کوردستانی کە هەواڵی پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکاتەوە، بڵاوی کردەوە زیندانییەکی سیاسی لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ٤٠ ساڵ زیدانی کردن و لەگەڵ دوورخستنەوە حوکم دراوە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە " محەمەد موردادی" بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد بە ٤٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی نێوەندیی ورمێ حوکم دراوە.

یەكێک لە نزیکانی محەمەد مورادی، وێڕای پشت‌ڕاست‌کردنەوەی ئەم هەواڵە، با تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی گوتووە: محەمەد مورادی ئەمڕۆ بە مەبەستی جێبەجێ‌کردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی نەغەدە بانگ کراوە و حوکمەکەی پێ راگەینراوە.

مورادی لە دانیشتنی دادگا‌دا هەموو تۆمەتەکانی سەر خۆی رەت کردووەتەوە و گوتوویەتی لە ژێرا ئەشکەنجەدا بە زۆر دانیان پێ بە تۆمەتی ناڕەوا ناوە.

مورادی تەمەن ٣٥ ساڵان، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

 

 





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad