English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەواوی ئەندامانی خێزانێک لە ئاوی گەلی عەلی بەگ دەخنکێن 
2021-05-15 [02:50 AM]

ZNA- ھەولێر


بەیار باڵەکی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئەمڕۆ شەممە (١٥ی ئایار/ مایۆی ٢٠٢١) رایگەیاند، تەواوی خێزانێکی گەشتیار لە ئاوی رووباری "گەلی عەلی بەگ" خنکان.

موقەدەم "بەیار باڵەکی" گوتی، خێزانێکی خەڵکی شنگال، بەمەبەستی گەشتیاری ھاتوونەتە ناوچەی گەشتیاری گەلی عەلی بەگ، ئاگایان لە کچە تەمەن (٣) ساڵانەکەیان نەبووە، کە ناوی (ئیلاف)ە، چووەتە ناو ئاوەکە، دواتر دایکی منداڵەکە (تەغرید زیاد ئەحمەد)ی تەمەن ٢٢ ساڵ، بەمەبەستی رزگارکردنی منداڵەکەی بە دوای منداڵەکەیدا دەچێتە ناو رووبارەکە، بەڵام ناتوانێت رزگاری بکات و ئەویش ژێرئاو دەکەوێت.

گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوە کرد، دوای ئەوەی دایکی منداڵەکەش کەوتە ناو ئاوەوە، باوکی منداڵەکە (مەروان عادل حەمەد)ی تەمەن ٢٦ ساڵ بۆ رزگارکردنیان دەچێتە ناو ئاوی گەلی عەلی بەگ، ئەویش ناتوانێت کچەکەی و ھاوسەرەکەی رزگار بکات و خۆیشی دەخنکێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، تیمی فریاگوزاری لە بەرگری شارستانی سۆران تەرمی دایکەکەیان دۆزیوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە، بەڵام تا ئێستا تەرمی منداڵەکە و باوکی نەدۆزراونەتەوە و تیمەکە سەرقاڵی گەڕانن بەدوایاندا.





ئەم هەواڵە 691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad