English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی راپەڕین: سلێمان هەڵشۆیی له‌ زیندانه‌ و رای نه‌كردوه‌
2021-05-16 [11:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لەبارەی دەنگۆی هەڵاتنی سلێمان هەڵشۆیی لە زیندان روونکردنەوەیەکی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ مەرامی تایبەت و بەدەستهێنانی لایک و کۆمێنت بڵاویان کردووەتەوە، کە گوایە سلێمان هەڵشۆیی لە زیندان رایکردووە، هەڵشۆیی لە زیندان هه‌ڵ نه‌هاتووه‌ و لە زیندانە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

 

دەقی روونکردنەوەکەی پۆلیسی راپەڕین:...

هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ مەرامی تایبەت و  بەدەستهێنانی لایک و کۆمێنت بڵاویان کردۆتەوە کە گوایە سلێمان هەڵشۆیی لە زیندان ڕایکردووە، بۆ ئەو مەبەستە  وەکو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنین کە سەرلەبەری ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە.

سلێمان هەڵشۆیی بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لە ئێستاشدا لە گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینە و تەندروستی زۆر باشە، وە لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیمان سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین لەدژی خاوەنی ئەو پەیج و ئەکاونتانەی کە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە بەتایبەت بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان، چونکە بڵاو کردنەوەی ئەوجۆرە هەواڵە نادروستانە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بارودۆخی دەرونی هاوڵاتیان و بەتایبەت ئەو کەسانەی کە مامەڵەیان لەگەڵ سلێمان هەڵشۆیی کردووە و سکاڵایان تۆمار کردووە.

وە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کە بڕوا بەو جۆرە هەواڵانە نەکەن، تەنها ئەوەی لە بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاو بکرێتەوە فەرمیە.

بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad