English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان ھەلی کار رادەگەینێت 
2021-05-17 [02:58 AM]

ZNA-ھەولێر



کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان راگەیاند، کارمەند بۆ سەر سندووقەکانی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق دادەمەزرێنێت و مەرجەکانی پێشکەشکردنیشی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمیسیۆنەکە، لە ٢٣ی ئەم مانگەوە، دەتوانرێت لە رێگەی وێبسایتی فەرمییەوە، کە لینکەکەی لە خوارەوە دانراوە، داواکاری پێشکەش بکەن.

مەرجی کارمەندانی سەر سندووق:

- بڕوانامەی لە ئامادەیی کەمتر نەبێت.

- تەمەنی لە نێوان ١٩ ساڵ تا ٥٦ ساڵ بێت، واتا لە دایکبووی ٢٠٠٢ بەرەو خوار بێت.

- ھەر کەسە و بەپێی سنووری جوگرافی، بۆ پارێزگاکەی خۆی داواکاری پێشکەش بکرێت.

- لە رووی یاساییەوە سزا نەدرابێت.

- کارتی دەنگدانی ھەبێت.

- سەر بە ھیچ حزبێکی سیاسی نەبێت و ئەندام نەبێت.

- لە دەستەی لێپێچینەوەی دادگەری لێکۆڵینەوەی لەگەڵ نەکرابێت.

- ھیچ کەسێکی نزیکی (تا پلەی چوارەمی خزمایەتی) لەم ھەڵبژاردنە کاندید نەبێت.

ئەگەر ئەو مەرجانەی سەرەوەت ھەیە، دەتوانی لە رێگەی ئەم لینکەوە داواکاری پێشکەش بکەی، کە ماڵپەڕەکە (www.ihec.iq)، لە  ٢٣ی ئەم مانگە، کارا دەکرێت





ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad