English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کونسوڵخانەی ئەمەریکا پشتیوانیی ھەڵوێستی سەرۆکی حکومەت دەکات
2021-05-17 [05:40 AM]

ZNA- ھەولێر 


کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە شاری ھەولێر، لە رێی پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پێشوازی لە پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئازادی رۆژنامەوانی و رێزگرتن لە کاری دیپلۆماتکاران دەربڕیوە.

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە پەیجەکەی نووسیویەتی: "پێشوازی لە جەختکردنەوەی حکومەتی #ھەرێمی_کوردستان دەکەین لە پاڵپشتی تەواوی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕێزگرتن لەو کارە گرنگانەی کە دیپلۆماتکاران دەیکەن لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و خەڵکی تر  بۆ پاڵپشتیکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا، و ھەروەھا روونکردنەوەی حکومەتی ھەرێم کە کۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتکاران تاوان نییە".

ئەم ھەڵوێستە دوای ئەوە ھات، کە دوێنێ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکی کرد کە پێکھاتبوو لە جۆوی ھوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی نزیک بە وەکالەت، ئەیمی کەترۆنا نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا بەوەکالەت، زەھرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا .

لە بارەی کۆبوونەوەکەوە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی کردووە و پەیجی کونسوڵخانەی ئەمەریکا شێری کردووە و تێیدا ھاتووە: لە دیدارەکەدا ھەردوولامان پشتیوانی خۆمان بۆ ئازادی کاری راگەیاندن و ئازادی رادەربڕین و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و کاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەربڕی کە سیمایەکی گەشی ھەرێمی کوردستان و ھەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتە.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم روونیکردووەتەوە، کە لە کۆبوونەوەکەدا، "لە سەر کەیسی حوکمدراوانی بادیناندا، ئاماژەمان بەوەدا کە ئەوە بابەتێکی یاساییە و لەو چوارچێوەیەدا ھەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت. پشتیوانیی و رێز و پێزانینی خۆشمان بۆ کاری دیپلومات و نێردە دیپلوماسییەکان لە ھەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختمان کردەوە کە رەفتارە نا یاساییەکانی حوکمدراوان و خراپ بەکارھێنانی پەیوەندییەکانیان، بە ھیچ شێوەیەک گومان لە سەر لایەنە دیپلوماسییەکان دروست ناکات. حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کاری دیپلوماتکارانی ناو ھەرێمی کوردستان، بەرز دەنرخێنێت و ھەموو ئاسانکارییەکی پێویستیان پێشکەش دەکات".

 

وێنه‌ی پۆسته‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌یجی ره‌سمی كونسوڵخانه‌





ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad