English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەورەترین كارگەی ئاسن لەهەولێر دەكرێتەوە و نزیكەی هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت
2021-05-18 [08:07 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن لەسەر ڕووبەرێكی فراوان لە هەولێر دەکاتەوە کە ناوی (مێد ستیل  MED STEEL) ه و توانای بەرهەمهێنانی هەزاران تۆن شیشی هەیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیێندراوێكیدا رایگەیاند، کردنەوەی پرۆژەکە  سێشەممە كاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆ دەبێت. هاوکات "تێچووی بنیاتنانی کارگەکە 100 ملیۆن دۆلارە و ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 350 هەزار تۆن شیش و شێلمانی هەیە و نزیکەی هەزار کەس کاری تێدا دەکەن." 

کارگەکە لەسەر رووبەری 252 دۆنم زەوی دروستکراوە و ئەو کارگەیە لە توانایدا هەیە کە دوو هەزار تۆن شیشی ئاسن بە قەبارەی 10 ملم و 42 ملم بەرهەمبهێنێت. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "یەکێکە لە پێشکەوتووترین و گەورەترین" کارگەکانی ئاسن لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.

 





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad