English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باره‌ی به‌ندكردنی نه‌خۆشێك له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
2021-05-18 [05:10 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە ھەواڵی ئەو نەخۆشەی کە لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان نەشتەرگەری بۆکراوە و ماوەیەکە لەژێر چارەسەر لە نەخۆشخانەکە ماوەتەوە گوایە لەبەر نەدانی پارەی چارەسەر و ڕێگە نەدراوە دەربچێتە دەرەوە و کێشە بۆ نەخۆشەکە دروست کراوە ڕایگەیاند: لەسەر بڕیاری وەزیری تەندروستی، لێژنەکانی پشکنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم نەخۆشەی کردووە و بەدواداچوونی وردەکاری کێشەکە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە ھۆکار یان ھەر پێشێلکاریەکی مافی نەخۆش.

ڕاشیگەیاند: لەھەر کەمتەرخەمی و سەرپێچیەک ڕێکاری پێویست دەگیرێتەبەر و ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکرێتەوە. جارێکی تر بە پێویستی دەزانین کەوا ھاوڵاتیان و دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگاداربکەینەوە کەوا دەتوانن بۆ ھەر گلەیی و داواکاری و سکاڵا و پێشنیارێک وەزارەتی تەندروستی ئاگاداربکەنەوە لەڕێگەی سندوقەکانی سکاڵا لە ھەر نەخۆشخانەیەک یان لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەی ھێڵەکانی گەرم بۆ بەدواداچوون و پشکنین.

٠٧٥٠٨١٦٩٩٩١

٠٧٧١٤٤٤٨١٠٠

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ١٨ ئایار ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad