English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کازمی: سەپاندنی ئیرادە بە چەکی دەرەوەی یاسا چارەسەر نییە، هه‌ڵبژاردن ره‌وشه‌كه‌ باشتر ده‌كات
2021-05-19 [12:20 PM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق، سه‌ردانی واستی كرد و چاوی به‌ جوتیاران كه‌وتوه،‌ رایگەیاندوه‌ سەپاندنی ئیرادە بە چەکی دەرەوەی یاسا چارەسەر نییە، بەڵکو ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و بەشداریکردن لە پڕۆسەکەدا، رەوشەکە بەرەو باشتر دەبات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی سەردانی پارێزگای واست-ی کردووە و لەگه‌ڵ ژمارەیەک لە دەرچووانی کۆلێژی کشتوکاڵ و ژمارەیەک جووتیار كۆبووه‌ته‌وه‌، باسی له‌وه‌ كردوه‌، سەپاندنی ئیرادە بە چەکی دەرەوەی یاسا چارەسەر نییە، بەڵکو ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و بەشداریکردن لە پڕۆسەکەدا، رەوشەکە بەرەو باشتر دەبات.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئەوەی وەبیرھێناوەتەوە کە پێشتر عێراق لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سەرچاوەی عەمبارکردنی دانەوێلە بوو و زۆرێک لە بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان لە عێراقەوە ھاوردەی دەرەوە دەکران و گوتی: "بە داخەوە لە ساڵانی رابردوودا، بەھۆی شەڕ و ململانێیەکانەوە، زیان بە کەرتی کشتوکاڵی عێراق، کەوتووە".

گوتیشی: "بەھۆی ھەوڵەکانمان بۆ پاڵپشتیکردن و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵیی، نەک ھەر لە دابینکردنی خۆبژێوی لە ھەندێک لە بەروووبوومە کشتوکاڵییەکان سەرکەوتووبووین، بەڵکو لە میانی ساڵی رابردوودا، ھەندێک لە بەرووبوومە کشتوکاڵییەکانمان ھەناردەی وڵاتانی دراوسێ کردووە".

راشیگەیاندووە کە لەڕێگای قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی ھەندێک بەرووبوومی کشتوکاڵیی پاڵپشتییان بۆ جووتیاران دابینکردووە و بە پێدانی قەرز یارمەتی جووتیاران-یان داوە بۆ ئەوەی بتوانن پەرە بە زیادکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیان بدەن و گوتی:

"تا پیشەسازی کشتوکاڵی کارا نەکرێت، کەرتی کشتوکاڵ لە عێراق پێشناکەوێت کە ئەوەیش پێویستی بە وەبەرھێنان ھەیە کە حکوومەت لەوپێناودا ھەوڵەکانی خستووەتەگەڕوو".

لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە مستەفا کازمی لە میانی دیدارەکەدا باسی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە کردووە کە چاوەڕوان دەکرێت لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت و گوتی:"سەپاندنی ئیرادە بە چەکی دەرەوەی یاسا چارەسەر نییە، بەڵکو ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و بەشداریکردن لە پڕۆسەکەدا، رەوشەکە بەرەو باشتر دەبات".

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گەیشتبووە پارێزگای واست و لە میانیدا داوای کرد کە ئاستەنگەکانی بەردەم وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، چارەسەر بکرێت.





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad