English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتى بێ دەستوور دارستانى بێ داره‌!
2021-05-26 [01:16 AM]

نوسینی : حه‌سیبه‌ گه‌ردی


دەستوور، ياساى بنه‌ڕه‌تى، (قانون اساسى - فارسى)، (القانون الاساسی – عه‌ره‌بى) يان (Constitution)ى ئينگليزی (به‌ نووسراو نه‌نووسراويه‌وه) ‌، بونياد و پايه‌ى ده‌ستنيشانكردنى سيستم و ميكانيزم و جۆر‌ى حوكمڕانيى هه‌ر وڵاتێكه‌، پێناسه‌ىكردنيشى ده‌قى خۆى گرتووه‌ و، له‌م نووسينه‌ كورته‌دا واز له‌ بنه‌ماى دروستبوون و كارپێكردن و پێناسه‌كردنى ده‌هێنين، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى‌ چاوگى زۆر و گه‌لێك سه‌رچاوه‌ هه‌ن، كه‌ به‌ وردى پێناسه‌يان كردووه‌، بۆيه‌ خه‌ڵكى نه‌خوێنده‌واريش تا رادده‌يه‌ك له‌ ده‌ستوور و به‌هاكانى تێگه‌يشتوون. به‌ڵام كاتێك ڕێبه‌ر و مه‌رجه‌عى دڵسوزى نه‌ته‌وه‌ جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى 12 ساڵ پێش ئێستا پێداگرييان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرد، كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوورى په‌سه‌ندكراو و ده‌نگپێدراوى عێراقى له‌ ساڵى (2005)وه‌، رێ پێ دراوه،‌ ده‌ستوورى خۆى هه‌بێت، له‌ چوارچێوه‌ى ده‌رنه‌چوون له‌ ده‌ستوورى عێراقى، له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ عێراقى فيدڕاڵيدا سه‌نگ و قورسايى زياترى هه‌بێت، به‌داخه‌وه‌ جگه‌ له‌ نه‌يارانى سه‌روه‌ريى و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان (به‌ ئيقليمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌وه‌)، له‌ناوماڵى خودى كورديشدا كه‌س و لايه‌نى سياسى هه‌وڵى له‌باربردنى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌يان دا و، به‌ بيانووى جۆراوجۆر و دوور له‌ لۆژيكى نه‌ته‌وه‌يى و به‌رژه‌وه‌نديى گشتى و بۆ موزايدات و سواربوونى شه‌پۆلى پۆپۆليستى، له‌ پێناوى ئيمتيازاتى شه‌خسى و حزبى، به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك هه‌وڵيان دا، بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌شنووسى ده‌ستوورى هه‌رێم نه‌خرێته‌ ده‌نگدان و دوا بخرێت.به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك بارزانى به‌ خه‌سار نه‌چوون و وا ئێستاش سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌ هه‌وڵ و ماندوويى نه‌ناسى ده‌يانه‌وێت، به‌رى خه‌رمانى ئه‌و سياسه‌ته‌ حه‌كيمانه‌يه‌ى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى بۆ گه‌لى خۆيان و هاونيشتمانييان (به‌ هه‌موو پێكهاته‌ ئايينى و ئايينزا و نه‌ته‌وه‌كانيه‌وه‌) مسۆگه‌ر بكه‌ن. زانكۆی كوردستان – هەولێر، رۆژی 19ی ئایاری 2021 كۆنفرانسێكی بە ناونیشانی ((یەكڕیزی و دەستوور)) رێكخست و چه‌ندين پانێلى تێدا پێشكه‌ش كرا. رێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ پانێله‌كه‌ى خۆيدا، جه‌ختيان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ((دەستوور لە پێناوی رێكخستنی حوكمڕانیی سیاسی لە هەرێم و سەروەریی یاسا و هەستكردنی هەمووانه‌ بە سەقامگیری)) و پێداگريشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد كه‌: ((دەستوورمان بۆ ئەوەیە كە ئێمە نیزامی سیاسیی هەرێمی كوردستان رێكبخەین، دەستوورمان بۆ ئەوەیە لەم وڵاتە یاساسەروەر بێت، دەستوورمان بۆ ئەوەیە كە هەموو پێكهاتەكانی كوردستان بە هەر هەموویانەوە هەست بە ئارامی و ئایندەیەكی باشتر بۆ خۆیان و نەوەكانیان بكەن.)) هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه‌ رێزدار مسرور بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ((دەستوور بۆ یەك حزب و یەك نەتەوە و ، بۆ یەك پێكهاتەش نییە، دەستوور بۆ هەموو ئەو كوردستانییانەیە كە لە هەرێمی كوردستان دەژین.)) يه‌كڕيزى و يه‌كدى قبووڵكردن و ڕێزگرتن له‌ كه‌مينه‌ نه‌ته‌وه‌يى و ئايينى و مه‌زهه‌بى و پاراستن و ده‌سته‌به‌رى مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى دستوورى هه‌رێمدا، له‌و خاڵه‌ جه‌وهه‌رييانه‌ بوون، كه‌ به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت تيشكيان خسته‌سه‌ر، به‌تايبه‌تى له‌ دۆخێكى هه‌ستيارى ئێستادا كه‌ عێراقى فيدڕاڵ به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكى ديكه‌ و گرينگ هه‌نگاو ده‌نێت، پێويسته‌ سه‌ركردايه‌تيى كورد زياتر له‌ هه‌موو كاتێك هه‌وڵى يه‌كخستنى ناوماڵى كورد و يه‌كڕێزى بدات، ده‌ستووريش به‌ هۆى ئه‌وه‌ى ده‌نگ و مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌بێت، ده‌توانێت ئه‌و يه‌كڕيزييه‌ زياتر بكات. كاتێك ماددەی(١٢٠)ی دەستووری عێراقى فيدڕاڵ، رێگە بە هەرێم دەدات كە دەستووری خۆی هەبێت، بە مەرجێك پێچەوانەی دەستووری نوێى عێراقى فيدڕاڵ نەبێت، ئيتر خۆلادان له‌و مافه‌ ڕوايه‌ هيچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت. په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان نابێت له‌و ده‌رفه‌ته‌ زێڕينه‌ خافڵ بن و پێويسته‌ به‌ هه‌موو ته‌واجدى خۆيانه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى خۆيان بخه‌نه‌ پاڵ ده‌نگى رێبه‌ر و مه‌رجه‌عى نه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ زووترين كات، هه‌رێمى كوردستانيش خاوه‌نى ده‌ستوورى خۆى بێت.





ئەم هەواڵە 5875جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad