English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
131 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌
2021-05-30 [12:19 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، ده‌یان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ و له‌ ماویه‌كی نزیكدا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، وتیشی، له‌ ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر گرنگی به‌ رێگای گونده‌كان و له‌ناو شاریش گرنگی به‌ گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كان ده‌ده‌ین.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، بڕیار له‌سه‌ر 131 پڕۆژه‌ بۆ‌ پارێزگای هه‌ولێر دراوه‌، كه‌ 13 پڕۆژه‌یان ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێشوون، كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارییه‌وه‌ وه‌ستابوون و ئێستا ته‌واو ده‌كرێن، 118 پڕۆژه‌ی نوێیه‌ كه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێن.

پارێزگاری هه‌ولێر وتیشی، دابه‌شكردنی بڕی تێچووی پڕۆژه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه‌ی دانیشتووانی قه‌زاكان بووه‌، به‌و جۆره‌ پاره‌ بۆ پڕۆژه‌كان دابینكراوه‌ و ئه‌نجام ده‌درێن، له‌ هه‌مانكاتدا خاڵێكی گرنگی ئه‌م پڕۆژانه‌، هاوسه‌نگی راگرتنی شار و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌، كه‌ به‌شی شێری پڕۆژه‌كان بۆ ده‌وروبه‌ری شاره‌، بۆ قه‌زاكانه‌، بۆ شاره‌دێكانه‌، چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی پڕۆژه‌كانیش له‌ رێگه‌ی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆ و گۆڕینه‌وه‌ی بۆچوون یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانی قه‌زا و شاره‌دێكان و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی هه‌ولێر بووه‌، دواجار له‌ پارێزگا به‌یه‌كه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان دراوه‌.

پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد، سێكته‌ره‌كانی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان،‌ شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌كان، رێگاوبان، كاره‌با، ئاو، ئاودێری، ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ و قوتابخانه‌كان له‌خۆده‌گرێت. به‌پێ گرنگیش، شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌كان و رێگاوبانه‌كان له‌ كاره‌له‌پێشینه‌كانمان ده‌بن و له‌ هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی هه‌ولێریش زیاتر تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌م دوو خزمه‌تگوزارییه‌ و داواكاری زیاتری له‌سه‌ر هه‌بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ناوی شاری هه‌ولێریش پارێزگاری هه‌ولێر روونیكرده‌وه‌، گرنگی به‌ ناوی شاری هه‌ولێریش دراوه‌، تێچوویه‌كی زۆر بۆ پڕۆژه‌كان دیاری كراوه‌، زیاتریش تیشكه‌ خراوته‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كان، به‌ تایبه‌تی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌تی تێدایه‌، ئه‌گه‌ر له‌ رابردوودا نه‌توانرابێت خزمه‌تگوزاری پێویستیان پێبگات، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ ده‌ستپێكدا كاری له‌ پێشینه‌مان بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ ده‌بێت.

ئاشكراشی كرد، له‌ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێرشدا، گرنگیمان به‌ رێگای گونده‌كان داوه‌، له‌ رێگه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ گونده‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی بووژانه‌وه‌ی ئابووری ناوچه‌كه‌.

ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌ گرنگه‌كانمان، چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئاوه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری زراره‌تی، هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی هه‌رێمی له‌ رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه‌ ئاوی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ دابینكردووه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ رێگه‌ی پڕۆژه‌وه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ ده‌كرێت، پڕۆژه‌كه‌ گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌یه‌ له‌ ناو (28) ملیار دیناره‌كه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دابینكردنی 28 ملیار دینار بۆ ئه‌م پڕۆژانه‌، قۆناغی یه‌كه‌م بۆ بووژانه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، قۆناغی دیكه‌شی به‌دوادادێت، پڕۆژه‌كانیش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی و وه‌زاره‌ته‌كانی تایبه‌تمه‌ند ئاماده‌ كراوه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر، واتا ئه‌و 28 ملیاره‌، پارێزگای هه‌ولێر راسته‌وخۆ پڕۆژه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات و له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیشه‌وه‌ 100 ملیار دیناری دیكه‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه‌ بۆ پارێزگای هه‌ولێر.

پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه‌، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام پشتگیرییه‌كی به‌هێزه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان و سوپاسی ئه‌و پشتیوانییه‌شی ده‌كه‌ین كه‌ بۆ پارێزگای هه‌ولێر هه‌یه‌تی.





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad