English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفغانستان... سێ مامۆستای زانکۆ كوژران
2021-05-30 [12:29 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پۆلیسی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە باکوری وڵاتەکە بۆمبێک له‌کەناری ڕێگا چێنرابوو بە پاسێکی ستافی زانکۆدا تەقیوەتەوە له‌ ئاكامدا بووه‌ هۆی کوشتنی سێ مامۆستا و برینداربوونی 15 ی دیكه‌.

ڕووداوەكه‌ ڕۆژی شەممە لە چاریکار سەر بە پارێزگای پەروان ڕوویداوه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتەبێژی پۆلیسی هەرێمی سەلیم نوور ڕایگەیاند پاسەکە مامۆستاکانی زانکۆی ئەلبرونی تێدا بووه‌.

حەمید عوبەیدی، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاش ڕایگەیاند "بەشێک لە مامۆستا بریندارەکان باری تەندروستیان خراپە."

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ڕووداوەکە ڕانەگەیاندووە.

سێ هەفتە لەمەوبەر بەهۆی هێرشێک لە دەرەوەی خوێندنگایەک لە کابوڵی پایتەخت 68 کەس کوژران کە زۆربەیان خوێندکار بوون، و 165 کەسی تریش بریندار بوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند لە یەکەم سێ مانگی ساڵی 2021 دا نزیکەی هەزارو هەشتسەد کەسی سڤیل لە ئەفغانستان بەهۆی شەڕی نێوان حکومەت و تالیبان کوژراون سەرباری هەوڵەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی.

 

voa





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad