English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌: یەكگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە پێویستی بە بڕیارێكی سیاسی ھەیە
2021-05-31 [12:15 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، یەكگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سوپایەكی یەكگرتوودا، پێویستی بە بڕیارێكی سیاسی ھەیە، بە تایبەتی لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە، وتیشی، بەپێی پلانی ھاوپەیمانان، تا ساڵی ٢٠٢٥ ھەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن سوپایەكی یەكگرتوو.

رێڤینگ ھرووری، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، رايگەیاند، بەرنامەی چاكسازی لە ھێزەكانی پێشمەرگە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن و ھاوپەیمانانیش ھاوكارن بۆ رێكخستنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە و پلان وا دانراوە، تا ساڵی ٢٠٢٥ ھەرێمی كوردستان ببێتە خاوەن سوپایه‌كی یەكگرتوو، ئێمەش لە پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەش، كار بۆ ئەو پلانە دەكەین.

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە وتیشی، یەكگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سوپایەكی یەكگرتوودا، پێویستی بە بڕیارێكی سیاسی ھەیە، بە تایبەتی لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە.

رێڤینگ ھرووری ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ھەردوو یەكەی 70 و 80 رەزامەندییان پیشان داوە بۆ ئەوەی بخرێنە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەوە، پارتی و یەكێتیش ئەوەیان دووپات كردووەتەوە، ھەردوو یەكەكه‌ راسپێردراون ژماره‌ی ئه‌ندام و كارمه‌ندی خۆیان پێشكەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری بكەن، تا لە قۆناغی یەكەمدا یەكەی ژمێریارییان بۆ بكرێتەوە و دواتر قۆناغەكانی دیكە بەڕێوە بچن.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad